Accessibility links

لیوا مەریوان محەمەد ئەمین: کەمبوونەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هۆکاری بەرچاوی زیادبوونی چالاکییەکانی داعشە


لیوا مەریوان محەمەد ئەمین فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەگە دەڵێت بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە عێراق کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی چالاکی وجموجوڵە تێرۆریستیەکانی داعش چونکە تواناکانی لەشکرییان لە بوارەکانی چاودێری ئاسمانی و هەواڵگری و بە دواداچوونی تێرۆریستانی داعش ڕۆڵی کارایان هەبووە لە سنوردارکردنی هێرشە تێرۆرستیەکانی ئەو گروپەدا.

هێرشە تێرۆریستیەکانی گروپی داعش لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و دەشتی نەینەوا بەمداییانە بە ئەندازەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. ئایا هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانەوەی چالاکییە تێرۆریستیەکانی ئەم گروپە چییە؟ لیوا مەریوان محەمەد ئەمین فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە بە زۆری هۆکارەکانی دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند خاڵێک کە دیارترینیان وەک دەڵێت کەمبوونەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە بەڕابەرایەتی ئەمەریکا لە عێراق.

بەڵام ئایا دەکرێت ئەو هێزانەی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ ئایندەیەکی دیارینەکراو بمێننەوە؟

بە ڕەچاوکردنی دژایەتیکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەتایبەت بەهۆی ناڕەزایی بەردەوانی هێزە شیعەکانی سەر بە ئێران و هەڕەشەکانیان سەبارەت بە ئامانجکردنی هێزەکانی ئەمەریکا ئەگەر ئەو هێزانەی ئەمەریکا لە عێراقدا دوای ماوەی دیارکراو لە کشانەوەیان بمێننەوە. نەخێر ناکرێت هێزەکانی ئەمەریکا بۆ هەتا هەتایە لە عێراقدا بمێننەوە.

ئایا ڕۆڵی هێزەکانی عێراقی بۆ بەگژداچوونەوەی چەکدارانی داعش چییە وەک دەگوترێت بە ملیارەها دۆلار خەرج دەکرێت بۆ پڕچەککردنی هێزەکانی عێراقی.

کەواتا ئایا بۆچی بە هێندی پێویست هێزەکانی عێراقی ناتوانن پاشماوەکانی ئەو گروپە تێرۆریستییە لەناوبەرن و حەشارگەکانیان خاپوور بکەن بەتایبەت دوای ئەوەی هێزەکانی عێراقی بەرپرسیارێتی ئاسایشی وڵاتیان گرتووەتە دەست.

ئایا گروپی داعش هەلی ململانێ سیاسیەکانی هەنوکەی پارت و لایەنە عێراقیەکان و سەرقاڵبوونیان بە دژایەتیکردنی یەکتری قۆستوەتەوە هەتا بتوانێت بەم جۆرە بوێرانەیە هێرشی کوشندە ئەنجامبدات و گورزی خۆی بوەشێنێت ؟

ئایا بەبێ هاوکاری و پشتیوانی خەڵک لە چەکدارانی داعش لە هەندێ ناوچە بەتایبەت لە پارێزگای کەرکوک و دیالە دەتوانن پێداویستی ژیانی ڕۆژانەیان لە خۆراک و هەتا دوایی بەدەست بێنن و بژین؟

لیوا مەریوان محەمەد ئەمین فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەگە دەڵێت هەرچەندە ئەو زانیاری وردی لەوبارەیەوە لە بەردەستدا نییە، بەڵام دەڵێت بەڵێ هەندێ هاوڵاتی لە هەندێ ناوچەدا هاوکاری داعش دەکەن.

بە ڕەچاوکردنی سەرهەڵدانەوەی بەرچاوی ئەمدواییەی چالاکییەکانی گروپی داعش و نا یەکڕیزی نێوان هێزە سیاسیەکانی کوردی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، ئایا بارودۆخی ئاسایشی ئەو هەرێمە بەچی دەگات بەتایبەت ئەگەر گروپی داعش زیاتر چالاک بێتەوە لە بەرامبەردا ناکۆکیەکانی نێوان ئەو لایەنانە قوڵترببێتەوە.

ئایندە دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە بەڵام ئاشکرایە کە ئەگەر ناکۆکی وململانێکانی نێوان لایەن سیاسیە کوردیەکان بەرەو هەڵکشان بڕوات ئەوکاتە ئاسایشی هەرێمەکە بەم جۆرەی ئێستا بە هێمنی و سەقامگیری نامێنێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:44 0:00

XS
SM
MD
LG