Accessibility links

شەمخانی: ئێران مافی هەیە لە لێکۆڵینەوە ئەتۆمیەکان بەردەوام بێت


عەلی شەمخانی بەرپرسی باڵای ئاسایشی ئێران ڕۆژی شەممە گوتی ئێران مافی هەیە لە توێژینەوە و گەشەپێدانی ناوکی بەردەوام بێت، کە ناتوانرێت بە هیچ ڕێکەوتنێک سنوورداربکرێت.

شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پۆستێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند "مافی یاسایی ئێرانە بۆ بەردەوامیدان بە توێژینەوە و گەشەپێدان و هێشتنەوەی توانا و دەستکەوتە ناوەکییە ئاشتیخوازەکانی، شانبەشانی ئاسایشی خۆی، کە ناتوانرێت بە هیچ ڕێککەوتنێک بەربەست بکرێت".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لە هەنگاوێکی تەکنیکی پێویست بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015، سزاکانی سەر بەرنامە ناوەکییە مەدەنییەکەی ئێران لادەبات.

لابردنی ئەم سزایانە ڕێگە خۆش دەکات بۆ وڵاتان و کۆمپانیاکان تا بەشداری بکەن لە بەرنامەی ناوکی سڤیلی ئێران بەبێ ئەوەی سزای ئەمەریکا بیانگرێتەوە، لەژێرناوی بەرەوپێشبردنی سەلامەتی و بڵاونەبوونەوەی چەکی ناوکی.

بەرنامەی ناوکی سڤیلی ئێران بریتییە لە زیادکردنی عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو.

جێی باسە وتووێژکانی ڤیەنا کە لە نێوان ئەمەریکا، ئێران، بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕووسیا بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ڕابردوو گەیشتنە بنبەست و نوێنەرانی لایەنەکان گەڕانەوە پایتەختەکانیان بۆ ڕاوێژکردن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG