Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە تاڵیبان دەکات شوێنی شەش خانمی ڕفێندراو ئاشکرا بکەن


ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان داوا لە تاڵیبانی ئەفغانستان دەکات زانیاریان پێبدات سەبارەت بە چارەنوسی 6 ژن ئەوانەی دووهەفتە لەمەوبەر لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕفێندران.

ئۆفیسی ئاماژەپێکراو دەڵێت ئەوان بە قوڵی نیگەرانن سەبارەت بە چارەنوسی 6 خانم کە بەهۆی پەیوەندیان بە ناڕەزاییەکان لەسەر مافەکانی ژنان لە کابول ڕفێندراون.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی دیفاکتۆی تاڵیبان ڕایانگەیاند کە ئەوان لە بارەی دیارنەمانی ئەو ژنانەوە لێکۆڵینەوە دەکەن.

هەر لەو بارەیەوە خاتو رەڤینا شامدەسانی وتەبێژی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ گوتی هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەسەر چارەنوسی ئەو خانمانەی بێسەروشوێنن لە بەردەستدا نیە.

رەڤینا گوتیشی ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارانی دیفاکتۆی تاڵیبانی ئەفغانی دەکەین بە ئاشکرا ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەی پەیوەست بە ڕفاندن و دیارنەمانی ئەو ژنانە بدەن.

XS
SM
MD
LG