Accessibility links

هیندستان: بەهۆی داڕووخانی کانێکی خەڵوزی بەردین 5 کەس گیان لە دەستدەدەن


پۆلیسی هیندستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کانێکی خەڵوزی بەردینی چۆڵکراو لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا لە کاتی کارکردنی نایاسای تێیدا داڕووخا و بەو هۆیەوە بەلایەنی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

دوای داڕووخانی کانەکە لە ڕۆژی سێشەممەدا تەرمی چوار ژن و پیاوێک دۆزراونەتەوە، تیمەکانی بە هانەوەچوون بە دوای ئەو کەسانەشدا دەگەڕێن کە لەوانەیە لە ژێر پاشماوەکانی ئەو کانەدا گیریان خواردبێت.

ڕووداوی لەم چەشنە لە کاتی کارکردنی نایاسایی لە کانە کانزایەکاندا لە وڵاتی هیندستان زۆرن.

ئەو کەسانەی لە هیندستان ئەم جۆرە کارانە دەکەن بۆ دابینکردنی ژیانیان پشت بە فرۆشتنی نایاسایی خەڵوزی بەردین دەبەستن.

ساڵی ڕابردووش شەش کەسی دیکە پاش ئەوەی کانێکی خەڵوزی لەو شێوەیەیان لە ویلایەتی مگالایا بەسەردا ڕووخا، گیانیان لەدەستدا.

هەروەها لە ساڵی 2018دا 15 کەسی دیکە لەناو کانزایەکی دیکەی لەو جۆرە لە هەمان ویلایەت گیانیان لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG