Accessibility links

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر دەوروبەری کەمپی ڕوستەم جودی لە مەخمور و چیای قەرەچوغ بۆردومان دەکەن


شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر دەوروبەری کەمپی ڕوستەم جودی لە مەخمور و چیای قەرەچوغیان بوردومان کرد و بەو هۆیەوە بەپێی سەرچاوەکان دوو گەریلا گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتیش برینداربوون.

سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە، ڕزگار ئیسماعیل قایمقامی قەزای مەخمور بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " تەنها دانیشتوویەکی نێو کەمپەکە کە ئافرەتێکە بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانەی گەیارە کرا پاشان گیانی لە دەستداوە، بەفەرمی تەنها یەک ئافرەتە کە لە نەخۆشخانەکان تۆمارکراوە گیانی لەدەستداوە، بەوتەی سەرۆک شارەوانیش دوو هاووڵاتی شەهیدن و بەڵام تەنها دەتوانم پشتڕاستی یەکێکیان بکەمەوە."

هەواڵەکان باس لە گیانلەدەستانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی دەکەن بەهۆی ئەو هێرشەی فڕۆکەکانی تورکیا بەڵام قایمقامی قەزای مەخمور تەنها گیان لە دەستدانی یەک کەسی پشتراستکردەوە و گوتی " لە تەندروستی مەخمور وەرمگرتووە چونکە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە."

حاجی کاچان هاوسەرۆکی پێشووی کەمپی ڕوستەم جودی لە مەخمور بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" بەهۆی هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا دوو ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی کامپی مەخمور و زیاتر لە 20 کەسی تری سڤیل برینداربوون، هەندێک لەو بریندارانە گواسترانەوە بۆ گەیارە و موسڵ."

سەبارەت بەو شوێنانەی کە بەر هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتوون، ڕزگار ئیسماعیل قایمقامی قەزای مەخمور دەڵێت" هێرشەکە سەرەوەی کەمپەکە و بەشێکی نێو کەمپەکە و چیای قەرەچۆغی گرتووەتەوە."

لە بارەی ئەو هێرشەوە هێزی پاراستنی کامپی ڕوستەم جودی لە مەخمور ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت" شەوی ڕابردوو تورکیا کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی و شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردوومانکرد، دوو ئەندامی هێزی پاراستنی جەوهەریی کوژراون و بە دەیان هاووڵاتی کامپەکەش برینداربوون، لە ئێستاشدا دۆخی بریندارەکان لە ژێر کۆنترۆڵدایە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن".

تورکیا بەهۆی ئەو شەڕ و ململانێیەی کە لەگەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا هەیەتی جار جار بۆردومانی هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و بەو هۆیەوە زیانی ماڵی و گیانی لێدەکەوێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:00 0:00

XS
SM
MD
LG