Accessibility links

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری داهاتی نەوت بڵاودەکاتەوە


وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو؛ کۆی گشتی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی یەکی ئەم ساڵ دا بریتی بووە لە 99 ملیۆن و 286 هەزار و 78 بەرمیل. کۆی داهاتی هەناردەکردن لە مانگی یەک دا 8.27 ملیار دۆلار بووە.

هەر لە ئامارەکەدا هاتووە کە کۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی کە لە مانگی یەکدا لە کێڵگە نەوتییەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق هەناردەکراوە بڕی 96 ملیۆن و430 هەزار و 596 بەرمیل بووە، لە کاتێکدا ئەو بڕەی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە هەناردە کراوە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە گەیشتە 2 ملیۆن و 545 هەزار و 656 بەرمیل.

ڕێژەی هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوتی خاو 3 ملیۆن و 203 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، کە هەر بەرمیلێک نەوت بە 83 دۆلار و 24 سەنت فرۆشراوە.

جێی سەرنجە وەزارەتی نەوتی عێراق مانگانە بڕی فرۆشراوی نەوت و داهاتەکانی مانگانە بڵاودەکاتەوە؛ بۆ ئەوەی خەڵکی عێراق ئاگاداری ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق و داهاتەکانی نەوت بن.

XS
SM
MD
LG