Accessibility links

بایدن وڵاتی قەتەر بە هاوپەیمانێکی سەرەکی و شێخ حەمەد ئەلسانیش بە دۆستێکی باش ناودێر دەکات


President Joe Biden, right, shakes hands with the Qatar's Emir Sheikh Tamim bin Hamad Al Thani in the Oval Office of the White House, Jan. 31, 2022, in Washington.
President Joe Biden, right, shakes hands with the Qatar's Emir Sheikh Tamim bin Hamad Al Thani in the Oval Office of the White House, Jan. 31, 2022, in Washington.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتی قەتەر وڵاتێکە " لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی دەرەوەی ناتۆ" و ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی بە " دۆستێکی باش و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو" ناودێرکرد.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، کە یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی کەنداوە لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆو بایدن کۆببێتەوە لەوەتای بووە بە سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند قەتەر و ئەمەریکا " پەیوەندییەکی زۆر بەهێزیان هەیە".

بابەتی سەرەکی گفتوگۆکەیان لە کۆشکی سپی دابینکردنی گازی سروشتی بوو لەلایەن قەتەرەوە بۆ ئەوروپا لە ئەگەری هەر هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

قەتەر یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکانی هەناردەکردنی گازی سروشتی لە جیهاندا و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بازاڕی جیهانی سوتەمەنیدا.

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن وا چاوەڕوان دەکرا شێخ تەمیم داوا لە ئەمەریکا بکات داواکارییەکەی قەتەر پەسەند بکات بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی جۆری Predatorی و فڕۆکەی جەنگی F-35 ی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG