Accessibility links

سەرۆکی ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەکات


ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ئیمارات و ئەمەش یەکەم سەردانی سەرۆکێکی ئیسرائیلیە بۆ ئەو وڵاتە.

ئەم گەشتە لە کاتێکدا دێت کە ئیسرائیل بەدوای پتەوکردنی پەیوەندییەکانیتی لەگەڵ وڵاتانی باشووری کەنداوی فارسیدا، و هاوکاتیش زلهێزەکانی جیهان لەهەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران کە ئیسرائیل دژایەتی دەکات.

ئیسحاق هێرزۆگ لەگەڵ شازادە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووە، و باسی لە پەیوەندییە دووقوڵییەکانی نێوانیان کرد.

سەرۆکی ئیسرائیل گوتی وڵاتەکەی پشتگیری پێداویستییە ئەمنییەکانی ئیمارات دەکات.

ئیمارات لە ماوەی ڕابردوودا دوو جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە لایەن گروپی حووسیەکانی سەر بە ئێرانەوە لە یەمەن هێرشی کرایە سەر.

هێرزۆگ لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کە لەلایەن ئۆفیسەکەیەوە بڵاو کراوەتەوە بە ئیماراتی گوتوە "ئێمە بە تەواوی پشتگیری پێداویستییە ئەمنییەکانتان دەکەین، و بە هەموو شێواز و زمانێک ئیدانەی هەر هێرشێک دەکەین بۆ سەر سەروەریی ئێوە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە." و هەروەها گووتوێتی "ئێمە پێکەوە لێرەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگا و ئامراز بۆ هێنانەدی ئاسایشی تەواو بۆ ئەو کەسانەی کە بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن لە هەرێمەکەماندا".

ئەو دوو وڵاتەی کەنداو و ئیسرائیل نیگەرانی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بەئێران و هێزەکانی سەر بەو وڵاتە لە ناوچەکەدا.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەو فڕۆکەیەی کە سەرۆکی ئیسرائیلی لەگەشتەکەیدا بۆ ئیمارات هەڵگرتبوو، لە ئاسمانی عەرەبستانی سعودیەوە تێپەڕیبوو کە هێرتزۆگ ئەو ساتەی بە 'ساتێکی زۆر مێژوویی' وەسف کردبوو.

ڕیاز و ئیسرائیل پەیوەندی دیپلۆماسییان نییە، بەڵام ئیسرائیل گووتویەتی کە ئامادەیە پەیوەندی لەگەڵ سعودیەدا دروست بکات.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیمارات دەبلیو ئەی ئێم ڕایگەیاند کە سەرۆک هێرزۆگ چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئیمارات کەوتوە، و هەروەها بڕیارە سەردانی کۆمەڵگەی جوولەکەکان بکات لە ئیمارات کە ناوەندێکی بازرگانی و گەشتیاری ناوچەکەیە.

بەپێی نوسراویەک کە ڕۆژی سێشەممەی سەرۆکی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە

ئیسرائیل ڕۆژی 18ی مانگی یەک ڕایگەیاندبوو کە ئامادەیە پشتیوانی ئەمنی و هەواڵگری پێشکەش بە ئیمارات بکات لە دژی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووسیەکانی یەمەن.

ئیمارات و بەحرەین لە ساڵی 2020دا بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیلدا بە پێی ڕێککەوتننامەیەک بە ناوی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم ئاسایی کردووە.

XS
SM
MD
LG