Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت پێویستە دانوستاندنەکانی ناوکی ئێران بەشێوەیەکی خێراتر بەڕیوەبچێت


نوسینگەی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن بە ئیبراهیم ڕەئیسی هاوتا ئێرانیەکەی ڕاگەیاندووە شیانی ڕێکەوتنێک بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران لە بەرامبەر ڕاگرتنی چالاکییە ناوکییەکانی، هێشتا لە ئارادایە، بەڵام پێویستە گفتوگۆکان خێراتر بەڕیوەبچن.

فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا ناسراو بە ئی3 و ئەمەریکا لە هەوڵی ڕزگارکردنی ڕێککەوتننامەی ڤیەننای ساڵی 2015، لەگەڵ ئێراندا بەڵام دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان وتوویانە دانوستانەکان کە لە قۆناغی هەشتەمیاندان لە 27ی مانگی دوانزەوە، زۆر بە هێواشی بەڕيوە دەچن.

ئێران هەچ دوا مۆڵەتێکی ڕەتکردۆتەوە کە لەلایەن زلهێزەکانی ڕۆژئاواوە سەپێندراوە. کۆشکی ئەلیسی لە لێدوانێکیدا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ماکرۆن لەگەڵ ڕەئیسی لە ڕۆژی شەممەدا ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار قەناعەتی خۆی دووپات کردەوە کە چارەسەرێکی دیپلۆماسی گونجاوە و پێویستە، جەختیشی کردەوە کە هەر ڕێکەوتنێک پێویستی بە پابەندبوونی ڕوون و پێویست لە هەموو لایەنەکانەوە دەبێت"

ئەوەشی وت: "چەند مانگێک دوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە ڤیەننا، جەختی لەسەر پێویستی خێراترکردنەوەی وتوێژەکان کردەوە بۆ ئەوەی بە زۆترین کات پێشکەوتنی بەرچاو لەو چوارچێوەیەدا بەدەست بهێنین".

یاریدەدەرانی سەرۆکی ئێرانی رۆژی یەکشەممە گوتیان لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفونی ئیبراهیم رەئیسی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسی ئیمانۆئێل ماکرۆن جەختی لە پێویستی خێراکردنی هەوڵەکان کردوە بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە وتووێژەکانی ناوکی ئێراندا.

پەیوەندیە تەلەفونیکەی رۆژی شەممەی ماکرۆن رۆژێک دوای ئەوە دێت کە ناوبژیوانانی یەکێتی ئەوروپا گوتیان کە دوایین خولی دانوستانەکان لە ڤیەننا راگیرابوو، لەودەمەی داوای بڕیاری سیاسیان دەکرد بۆ شکاندنی بە بنبەستگەیشتنی وتووێژەکان.

XS
SM
MD
LG