Accessibility links

تەرمی ژمارەیەک کۆچبەر گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان


دوای ئەوەی لە 23ی مانگی 12ی 2021دا، بەلەمێکی کۆچبەران لە ناو دەریای ئیجە نوقم بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لە دەستدا، تەرمی چوار کۆچبەریان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەشتنەوە هەرێمی کوردستان، کە سێ کۆچبەریان دانیشتووی پارێزگای سلێمانی بوون و کۆچبەرێکیشیان دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بوو.

شەوی ڕابردوو 29ی مانگی یەک، تەرمی (ڕابیعە عبدالرحمن رشید) کە خەڵکی هەڵەبجەیە و لە دەریای ئیجە گیانی لە دەستدا بوو، گەڕێنرایەوە پارێزگای هەڵەبجە و لە گۆڕستانی غەریبان بە خاک سپێدرا.

لوقمان عەبدالرحمن برای (ڕابیعە عبدالرحمن رشید ) کە لەدایک بووی ساڵی 1976 هەڵەبجەیە لەلێدواننیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ڕابیعە لەگەڵ هەریەک لە هاوسەرەکەی و منداڵەکانی بەناوەکانی (ئیمان و ئەیاد و یەحیا) و چەند کەسێکی دیکەی نزیک لەخۆیان لە تورکیاوە بەرەوە یۆنان ڕۆشتبوون بەڵام بەلەمەکەیان ژێرئاوکەت، و بەهۆیەوە ڕابیعە گیانی لەدەستدا و هاوسەر و منداڵەکانی ڕزگار کران، کە ئێستا لە یۆنان دەستبەسەرن".

تەرمی ڕابیعە عبدالرحمن رشید لە گۆڕستانی غەریبان بە خاک سپێدرا
تەرمی ڕابیعە عبدالرحمن رشید لە گۆڕستانی غەریبان بە خاک سپێدرا

عەبدرحمن ڕەشید باوکی ڕابیعە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " سوپاسی هەموو کەس و ڕێکخراوەکان دەکەم کە تەرمەکەیان بۆ گەڕاندوونەتەوە، ئەوان پێشتر پرسەیان بۆ کچەکەیان داناوە و ئاگادار کراونەتەوە لە گیان لەدەستدانی".

هێنانەوەی تەرمی ڕابیعە هاوکات بوو لەگەڵ تەرمی سێ كۆچبەریی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان کە لە شەوی ڕابردوودا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە تەرمەکانیان گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان، کە ئەوانیش پێکهاتبوون لە دووژن و کوڕێک، دانیشتووی پارێزگای سلێمانی.

بڕیاریشە لە 1ی مانگی دوودا، تەرمی پێنج کۆچبەری دیکەی ڕووداوەکە بگاتەوە هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش تەرمی چەند کۆچبەرێکی دیکە ڕووداوەکە نەدۆزراوەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:09 0:00

XS
SM
MD
LG