Accessibility links

بەریتانیا بیر لە بڵاوەپێکردنی هێزێکی گەورەی ناتۆ دەکاتەوە لە میانەی پەرەسەندنی قەیرانی ئۆکرانیادا


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن لەسەر بارودۆخی ئۆکرانیا لە لەندەن ئاگادار دەکرێتەوە

حکومەتی بەریتانیا لە رۆژی شەممەدا ڕایگەیاند بەریتانیا بیر لەدروستکردنی پێگەیەکی گەورەی ناتۆ دەکاتەوە، وەک بەشێک لەپلانێک بۆ بەهێزکردنی سنوورەکانی ئەوروپا لەوەڵامی ئەو هێزەی کە ڕووسیا لە سنووری لەگەڵ ئۆکرانیادا بڵاویکردۆتەوە.

بەریتانیا گوتوویەتی کە هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ڕووسیا بۆ ناو ئۆکرانیا بە سزای خێراوە وەڵام دەدرێتەوە، و بۆ هەردوو لا وێرانکەر دەبێت

بڕیارە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی هەرێمەکە بکات، و هەروەها بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین بکات.

نوسینگەکەی دەڵێت جۆنسۆن بیری لە گەورەترین پێشنیاری گونجاو بۆ ئەندامانی پەیمانی بەرگری ناتۆ لە نۆردیکس و بالتیک کردۆتەوە، کە ژمارەی سەربازەکان دوو ئەوەندە دەکات، و چەکی بەرگری بۆ ئیستۆنیا دەنێرێت.

جۆنسۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئەم پاکێجە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ کرێملین دەنێرێت کە ئێمە چالاکییە ناسەقامگیرەکانیان پشتگوێ ناخەین، و هەمیشە لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆمان لە بەرامبەر دوژمنایەتی ڕووسیادا دەوەستینەوە".

گوتیشی "داوام لە هێزە چەکدارەکانی خۆمان کردووە کە لە هەفتەی داهاتوودا ئامادە ببن بۆ ئەوەی لە ئەوروپا بڵاو ببنەوە، و دڵنیابوون لەوەی ئێمە دەتوانین پشتگیری هاوپەیمانەکانی ناتۆمان بکەین"

کاربەدەستان وردەکارییەکانی پیشنیارەکە لە هەفتەی داهاتوودا لە برۆکسل تەواو دەکەن ، کە لەوێ وەزیرەکان تاوتوێی بژاردەکانی سەربازی دەکەن لە ڕۆژی دووشەممەدا.

نوسینگەی جۆنسۆن هەروەها گوتیان بە زیادکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ڕەخنە بۆتەوە کە کاری ئەوتۆی نەکردووە، جۆنسۆن دووەم گەشتی دەکات بۆ چاوپێکەوتن بە هاوتاکانی ناتۆیدا لەسەرەتای مانگی داهاتوودا.

وەزیرانی دەرەوەو بەرگری بەریتانیاش لەڕۆژانی داهاتوودا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکانیان دەچنە مۆسکۆ بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییەکان و خاوکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کە هاتۆتە ئاراوە.

XS
SM
MD
LG