Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرس بەشداری لە دەستبەکاربوونی یەکەم خانمی سەرۆک لە هیندۆراس دەکات


کاملا هێرس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی هیندۆراس دەکات و ئامادەی ڕۆژێکی مێژوویی ئەو وڵاتە دەبێت کە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی زیۆمارا کاسترۆیە وەک یەکەم خانمە سەرۆکی ناوەندی کیشوەری ئەمەریکا.

خانم زیۆمارا کاسترۆ یەکەم ژنە لە وڵاتێکی وەک هیندۆراس و لە وڵاتانی کیشوەری ئەمەریکا وەک سەرۆکی وڵات دەستبەکار دەبێت، بەمەش هیندۆراس دەبێتە یەکەم وڵات لەو ناوچەیە کە خانمێک ببێتە سەرۆکی وڵات.

ئامادەبوونی هێرس لەم بۆنە مێژووییەدا جەخت لە ڕۆڵی خۆی دەکاتەوە بۆ هەوڵەکانی سەرۆک جۆو بایدن بۆ کەمکردنەوەی کۆچکردنی سەدان هەزار کەس لە هۆندۆراس ، سالڤادۆر ، گواتیمالا و مەکسیکی دراوسێوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان؛ کە زۆربەیان هەزارن کیلۆمەتر بە پێ دەبڕن و کۆچ دەکەن بەرەو ئەمەریکا. بە تایبەتی ئەو ئەرکە بە هێرس سپێردراوە کە هۆکارە بنەڕەتیەکانی کۆچکردنی بەکۆمەڵ، هەژاری و تاوان چارەسەربکات.

بایدن بەڵێنی داوە کە هەڵوێستی مرۆڤانەتر بەرامبەر کۆچبەران بگرێتەبەر لە چاو سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ کە کۆچبەرانی بۆ وڵاتەکانی خۆیان سنورداش دەکردەوە و منداڵەکانی لە خێزانەکانیان جیا دەکردەوە.

هاوکات بۆ مەراسیمی سوێند خورادنەکەی کاسترۆ جێگری سەرۆکی تایوان ویلیام لای ئامادە دەبێت، کاسترۆ باسی لە گۆڕینی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کرد لە هیندوراس و تایوانەوە بۆ چین کە چین پێیوایە ئەو ئۆتۆنۆمیە بەشێکە لە خاکەکەی و فشاردەکات بۆ جیاکردنەوەی خەڵکی تایوەن لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی کاسترۆ هەڵمەتێک بوو لەسەر بنەمای کۆتاییهێنان بوو بە گەندەڵی کە دەسەڵاتی 12 ساڵەی پارتی نیشتیمانی ڕاستڕەوی ئەو وڵاتەی گرتبوویەوە. پاش ئەوەی سوپا لە کودەتایەکدا مانوێڵ زلایای مێردیان لەسەر کار لابرد، ئەو دەسەڵاتی گرتەدەست. بەڵام لە ڕاستیدا سەرەتای حوکمڕانیەکەی سەخت و دژوار بوو.

ئەم هەنگاوە دژی ئەو ڕێکەوتنەکە بوو کە کاسترۆ لەگەڵ پارتیدۆ سالڤادۆر دێ هۆندۆراس Partido Salvador de Hondurasدا گرتیەبەر کە بەشێکی سەرەکی بوو لە هاوپەیمانیە سیاسیەکەی کە یارمەتی سەرکەوتنی دا لە هەڵبژاردنەکەی مانگی 11 ی ساڵی پاردا، بەو هۆیەشەوە لویس ڕێدۆندۆ یاسادانەری پارتی PSHی وەک سەرۆکی کۆنگرێس هەڵبژارد.

XS
SM
MD
LG