Accessibility links

وردەکاری ‌‌‌‌هێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتووخانەی حەسەکە


شەوی پێنجشەممە چەکدارانی داعش هێرشێکیان کردە سەر گرتووخانەی سینا لە شاری حەسەکە و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، زیندانەکە نزیکەی 4 هەزار داعشی دەستگیرکراوی تێدایە.

هێرشەکەی شانەی داعش لە کاتێكدا بوو لە ناو زیندانەکەدا شەڕو پێکدادان ڕوویدا.

هێرشە لە نزیکەی 8 ئێوارە بە کاتی قامیشلۆ بە ژمارەیەک تەقینەوە دەستیپێکرد

سەرەتا ئۆتۆمبێلێکی سوتەمەنی لەلایەن هێرشبەرەکانەوە کرایە ئامانج و تەقێندرایەوە،

پاشان ماتۆرسکیلێک لە تەنیشت دیواری گرتووخانەکە تەقێنرایەوە و ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراویش لە هەمان کاتدا تەقییەوە .

هاوکاتی تەقینەوەکان ژمارەیەک لە چەکدرای داعش کە لە گەڕەکەکانی نزیک گرتووخانەکە خۆیان حەشاردابوو لە ناو ماڵەکان هاتنە دەرەوە و هێرشیان کردە سەر زیندانیەکە.

بەپیێ هەندێک زانیاریەکان کە پشتڕاست نەکراونەتەوە ، ژمارەی هێرشبەرەکان گەیشتۆتە نزیکەی 50 چەکدار.


وردەکاری ‌‌‌‌هێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتووخانەی حەسەکە
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:10 0:00

دوای تەقینەوەکان و دەست پێکردنی شەڕ، زیندانیانی داعش لەناو گرتووخانەکەش گرژی و ئاڵۆزییان دروستکرد و گڕیان لە پەتوو و جلوبەرگەکان بەردابوو تا دووکەڵ زیاد بکەن. لەو کاتەدا ژمارەیەک لە زیندانییەکان توانیبویان دەبچن و بڕۆنە حەوشەی گرتووخانەکە.

بە پێی زانیارییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) 110 کەسی کە هەوڵی هەڵاتنیان دابوو دەستگیرکراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ زیندانەکە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە فەرهاد شامی ئەو زانیارییەی پشتڕاستکردەوە بەڵام وا دیارە ژمارەیەکیش توانیویانە هەڵبێن و خۆیان تێکەڵ هێرشبەرەکان بکەن.

پاش تەقینەوەکان دەستپێکردنی هێرشەکان هێزەکانی هەسەدە و هێزی ئاسایشی ناوخۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە ڕووبەڕووی داعشەکان بوونەوە.

بە پێی زانیارییەکانی هەسەدە ئەوان هێزەکانی پشتیوانیان بۆ گەڕەکی غوێران ڕەوانە کردووە. هێزەکانی هەسەدە بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی هاوپەیمانان توانیان گروتووخانکە کۆنترۆڵ بکەنەوە بەڵام شەڕەکە ‌هێشا لەسەر شەقام بەردەوامە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پاش 24 کاتژمێری شەڕ 40 چەکداری داعش کوژراون. هەروەها 18 کەسیش لە هێزەکانی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆیی کوژراون. کاربەدەستان ئاماژە بەوەش دەکەن پێنج کەسی سڤیلیش کورژاون.

XS
SM
MD
LG