Accessibility links

هێرشێکی چەکداری دەکرێتە سەر زیندانێکی شاری حەسەکە


هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر بەندیخانەی سەناعە لە شاری حەسەکە کە زیاتر لە 4 هەزار دەستگیراوی داعشی تێدایە.

سەرچاوەکان لە هێزەکانی ئاسایش بۆ دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند، لە ئاکامی هێرشەکە کە لە کاتژمێر 8:30 ی شەوی پـێنجشەممە کرا، 2 شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات برینداربوون.

بەرپرسێکی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو هەواڵانەی بە درۆخستەوە کە دەڵێن 20 چەکداری داعش هەڵهاتوون.

دەستبەجێ هێزەکانی سوریای دیموکرات گەمارۆی بەندیخانەکەیان دا و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان گەیشتنە ئاسمانی ناوچەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:46 0:00

XS
SM
MD
LG