Accessibility links

تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان کوژرانی 3 کەسی لێدەکەوێتەوە


پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە نێو بازاڕێکی قەرەباڵغ لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان، سێ کەسی کوژران و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.

عارف ڕانا، وتەبێژی پۆلیس بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە کە لە دەرەوەی دوکانێک لەناو بازاڕی شاری لاهۆر بە ماتۆڕسکیلێکەوە لکێنرابوو.

ئاماژەشی بەوە کرد کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لە نێو سێ کوژراوەکاندایە.

گروپێکی جیاخوازی بنکە لە پارێزگای باشووری ڕۆژئاوای بەلوچستان لە پەیامێکی نوسراودا کە دەست پەیامنێری ڕۆیتەرز کەوتووە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ڕاگەیاندووە.

جوداخوازەکانی بەلووچ شەڕ لە دژی حکومەتی پاکستان دەکەن و هەوڵی بەدەستهێنانی پشکی گەورەتر لە سەرچاوەی دەوڵەمەندی کانزایی ناوخۆ دەدەن.

زۆرجاریش هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندیەکانی حکومەت یان پرۆژەی چینی لەو پارێزگایەی کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و ئێران، بەڵام هێرشکردنە سەر شارێکی وەک لاهۆر دەگمەنە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG