Accessibility links

ئەلبێرت بورلا، سەرۆکی کۆمپانیای زەبەلاحی دەرمانی جیهانی فایزر خەڵاتی گەورەی جێنێسێسی پێبەخشرا


ئەلبێرت بورلا، سەرۆک و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زەبەلاحی دەرمانی جیهانی فایزر، ڕۆژی چوارشەممە خەڵاتی گەورەی جێنێسێسی پێبەخشرا بۆ هەوڵەکانی لە گەشدان بە ڤاکسینی کۆڤید-نۆزدە.

خەڵاتی 1 ملیۆن دۆلاری جێنێسێسی هەموو ساڵێک دەدرێت بە کەسێک کە دەستکەوتەکانی خزمەتی مرۆڤایەتی دەکات پابەندیش بێت بە بەهای کۆمەڵگەی جووەکانەوە.

دامەزراوەی خەڵاتی جێنێسێسی گوتی بۆرلا گەورەترین ژمارەی دەنگەکانی لە هەڵمەتێکی ئۆنلایندا کە نزیکە 200,000 کەس لە 71 وڵاتەوە بەشداریان تێدا کردووە، وەرگرتووە.

دامەزراوەکە ستایشی ڕێبەرایەتی و ئازایەتی بورلای لە کارەکەیدا کرد و ئاماژەی بە بڕیارەکەی فایزر کرد بۆ وەرنەگرتنی پارەی حکومەتی ئەمەریکا لە سەرەتاکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، بڕیارێک کە یارمەتی کۆمپانیاکەی دا لە کەمکردنەوەی بیرۆکراسی و پەرەپێدانی خێرا بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە.

هاوبەشەکەی، واتە بایۆنتیک، پارەی لە حکومەتی ئەڵمانیا وەرگرت و دواتر فایزەر گرێبەستێکی گەورەی دابینکردنیان لەگەڵ ئەمەریکادا واژۆ کرد.

ستراتیژیەکەی فایزەر وایکرد ئەو کۆمپانیایە لە هەوڵە جیهانییەکاندا بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێش بکەوێت و یەکەم ڤاکسین بوو کە لە ئەمەریکا و ئەوروپا ڕێگەی پێدرا بۆ بەکارهێنان.

دامەزراوەکە ڕایگەیاند، بۆرلالە دایکبووی یۆنانە و کوڕی ڕزگاربووانی هۆلۆکاستە و ئەو بەنیازە خەڵاتەکەی ببەخشێت بەو پرۆژانەی کە ئامانجیان پاراستنی یادەوەری قوربانیانی هۆلۆکاستە، بەتایبەتی لە یۆنان.

دایک و باوکی بورلا بەشێکن لەوڕزگاربووە کەمانەی کۆمەڵگەی جووکان لە تیسالۆنیک کە زۆرینەیان لەلایەن نازیەکانەوە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا کوژراون.

ڤاکسینی فایزەر یەکەم ڤاکسین بوو کە لە مانگی دوانزەی ساڵی 2020 دا، ڕەزامەندی ئەمەریکای بۆ بەکارهێنان وەرگرت و ئیسرائیلیش بە خێرایی بوو بە یەکێک لە یەکەم وڵاتەکان کە ئەو ڤاکسینەی بۆ دانیشتوانەکەی پەسەندکرد.

XS
SM
MD
LG