Accessibility links

دادگای بەلجیکی بەهۆی گیانلەدەستدانی کۆچبەران لە کۆنتێنەرێکدا سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر کەسێکی فێتنامیدا دەسەپێنێت


دادگایەکی بەلجیکی ڕۆژی چوارشەممە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێکی ڤێتنامی دا سەپاند دوای تۆمەتبارکرکردنی بە بە قاچاخبردنی 39 کۆچبەر کە بە مردووی لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزراونەتەوە.

ڤو ڤان هۆنگ تەمەن 45 ساڵ تاوانبار کرا بە بەڕێوەبردنی کردەی بە قاچاخبردن کە لە ڕێی بارهەڵگرێکەوە ئەنجامدراوە لە مانگی 10 ساڵی 2019 دا و لە ناوچەی پیشەسازی بەریتانیا دۆزراونەتەوە.

بە لایکەمەوە 15 لەو 39 کەسەی کە گیانیان لەدەستدا بوو بەناو تۆڕێکی قاچاخچی بەلجیکیدا تێپەڕیون کە دوو خانووی سەلامەتیان لە ناوچەی ئەندەرلیختی برۆکسل بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بەکارهێناوە.

دۆزینەوەی ئەو تاوانە لە ساڵی 2019 لە ناوچەی پیشەسازی گرایس لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن یەکێک بووە لە خراپترین شێوازی بە قاچاخبردنی کۆچبەران لەم ساڵانەی دواییدا.

قوربانییەکان 31 پیاو و هەشت ئافرەت بوون کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 44 ساڵدا بووە، هەموویان ڤێتنامییەکان بوون کە بەهۆی خنکان و بەرزی پلەی گەرما و تەنگی و بچوکی کۆنتێنەرەکەوە گیانیان لەدەستدا بوو، کە لە زێبرۆگەوە لە ڕێی کەشتییەکەوە هێنرابووە ئەو شوێنە.

چەند گومانلێکراوێک پێشتر لە بەریتانیا و ڤێتنام بەندکرابوون بەهۆی پەیوەندیان بە کەیسەکەوە، لە فەرەنساش 26 کەسی دیکە تۆمەتبار کراون و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

لە بەلجیکا، ڤو ڤان یەکێک بووە لە 23 گومانلێکراوەکە، کە بەلجیکی و ڤێتنامین، دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیس لە مانگی ئایاری ساڵی 2020 دا دادگایی کرا و لەو سەروەختەدا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین شوێن و ناونیشان کە زۆربەیان لە ناوچەی برۆکسل بوون و چەند ڤێتنامیەکیش بە گومانی پەیوەندیان بەو گروپە قاچاخچیانەوە دەستگیرکران.

لە کۆی 23 کەس، 19 کەسیان تومەتبار کران بە ڤوڤانیشەوە، بەڵام چواریان بێتاوان دەرچوون.

دوای ئەوەی ڤوڤان بە کەمتر لە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا هەژدە کەسی دیکەش سزادران بەڵام هێشتا سزاکە جێبەجێنەکراوە.

گوایە زۆربەی تۆمەتبارەکان ئەندامی بازنەیەکی قاچاخچیکردنن بە مرۆڤەوە و ئەوانی تر بەوە تاوانبار کرابوون کە تێوەگلابوون، وەک پاسەوانی خانووە پارێزراوەکە، یان بازاڕیان کردووە بۆ کۆچبەرەکان یان ئەو شۆفێرانە بوون کە بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێنرابوون.

داواکاری گشتی دەڵێت کە ئەوانە گروپێکی قاچاغچی "زۆر ڕێکخراو" تایبەتن بە گواستنەوەی خەڵک بە نهێنی بۆ ئەوروپا و پاشان بەریتانیا بە بڕی 24,000 یۆرۆ کە دەکاتە (27,000 دۆلار) بۆ هەر کەسێک وەرگیراوە.

ڤو ڤان بە بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی تاوانکار لە بەلجیکا تۆمەتبار کرا بەبەقاچاخبردنی115 کەس لە نێوان مانگی 9 ی ساڵی 2018 ەوە تا بەرواری دەستگیرکردنی لە مانگی ئایاری 2020 دا بۆ وڵاتی بەریتانیا.

ئەو ڕەتیکردەوە کە ڕۆڵی ڕێبەری باندە قاچاخچییەکەی گیڕا بێت و بانگەشەی ئەوەی کرد کە "قوربانی"دەستی ئەو باندە قاچاخچیە بووە.

سزای 15 ساڵ زیندانی و سەپاندنی یاسا تا ڕادەی تەواوەتی بەسەریدا و بە بڕی 920,000 یۆرۆ کە دەکاتە (1 ملیۆن دۆلار) سزادرا.

داواکاری گشتی وتیان کە باندەکە کۆمپانیایەکی بارهەڵگری ئیرلەندی بەکارهێناوە کە بە بەردەوامی بیسکیتی ڤێتنامی هاوردە کردووە بەڵام بۆ گواستنەوەی کۆچبەران لە سەر کەناڵەکەوە بەکاریانهێناوە.

ئەندامانی باندە ڤێتنامیەکە بەرپرسیارێتی گەیشتنی کۆچبەرانیان گرتبووە ئەستۆ لەکاتی گەیشتنیاندا بۆ بەریتانیا.

زۆرێک لەو کۆچبەرانەی کە لەناو کۆنتێنەری بارهەڵگرەکەدا گیانیان لەدەستدابوو لە ناوچەیەکی هەژارەوە لە ناوەندی ڤێتنامەوە هاتبوون.

ئەو خێزانانە هەزاران دۆلاریان قەرز کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی یەک ئەندامی خێزانەکەیان بە قاچاغ ڕەوانەی بەریتانیا بکەن بەهیوای دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر.

XS
SM
MD
LG