Accessibility links

چوار کەس لە سویسرا لەسەر پۆستەرێکی ئەردۆغان، کە ڕووی دەمانچەیەک لە سەری کراوە، دادگایی دەکرێن


ڕۆژی سێشەممە چوار کەس لە پایتەختی سویسرا بە تۆمەتی خۆپیشاندانی چوار ساڵ لەمەوبەری دژ بە حکومەتی تورکیا دادگایی کران. لەو خۆپیشاندانەدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرەکان پۆستەرێکیان هەڵگرتبوو کە وێنەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی لەسەر بوو و دەمانچەیەک لەسەر سەری ڕاگیرابوو و لەسەری نوسرابوو "ئەردۆغان بکوژن".

داواکاری گشتی هەرێمی بێرن لەو کاتەدا لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد لەسەر گوایە تۆمەتی "هاندانی گشتی بۆ تاوان یان توندوتیژی" و لێکۆڵینەوەیەک لە تورکیاش دەستیپێکرد.

کاربەدەستان بەڵگەکانیان لەسەر بەرزکردنەوەی ئەو پۆستەرە لە میانەی خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە لە بەردەم پەرلەمانی سویسرا کۆکردەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆلۆی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت داواکارانی گشتی لە ئەستەنبوڵ لێکۆڵینەوەیەکی جودایان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.

ئاژانسەکە دەڵێت ئەو کەسانەی کە بەرپرسیار بوون بەرامبەر هەڵگرتنی ئەو پۆستەرە ڕەنگە ڕووبەڕووی تاوانەکانی وەکو ئەندامێتی ڕێکخراوێکی تێرۆرستی، بێڕێزیکردن بە سەرۆکی تورکیا یان هاندانی پروپاگەندەی تێرۆرست ببنەوە.

حکومەتی تورکیا دەڵێت گوایە پەکەکە دەستی هەبووە لەو کارە. ئەردۆغان لە ساڵی 2017 لە کاتی هەڵمەتی بۆ گۆڕانکاری لە دەستووردا تا دەسەڵاتی نوێی پێببەخشرێت، ئاماژەی بەو پۆستەرە کردبوو.

ئەو خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەیە لە کاتێکدا بوو کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان تورکیا و بەشێک لە ئەوروپا لەسەر ڕیفراندۆمەکەی تورکیا بۆ گۆڕانکاری لە دەستووری وڵاتەکەدا ئەنجام درا و هەروەها تیایدا ناڕەزایی لەسەر گوایە دەستێوەردانی تورکیا لە هەڵوێستی سیاسی سویسرا نیشان درا.

XS
SM
MD
LG