بەپێی داتاکانی ئۆکسفام کە گۆڤاری بەناوبانگی ئەمەریکی فۆکس بڵاویکردوونەتەوە، ملیاردێرەکانی جیهان لەسەر دەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا داهاتەکانیان5 تریلیۆن دۆلار زیادیکردووە.
داتاکان نیشانی دەدەن، داهاتی ملیاردێرەکانی جیهان لە مانگی سێی 2020 دا 8.6 ملیار دۆلار بووە لە مانگی یانزەی ساڵی 2021 دا زیادیکردووە بۆ 13.8، ئەمەش زیاترە لەو پارەیەی لە ماوەی 14 ساڵی پێشوودا کۆیان کردبووەوە.
ئەگەر سەیری داهاتی 10 دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بکەین دەبینین داهاتیان لە سەردەمی کۆرۆنادا دووجا بووە.
گابرێلا بوچەر، بەڕێوەبەری گشتی ئۆکسفام، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "ملیاردێرەکان پەتایەکی زۆر نایابیان هەبوو. بانکە ناوەندییەکان چەندین تریلیۆن دۆلاریان خستە بازاڕەوە بۆ ئەوەی ئابوریەکانیان ڕزگار بکەن، بەڵام زۆرێک لەو پارەیە چووەتە گیرفانی ملیاردێرەکانەوە."
ئەمە لە کاتێکدایە ڕاپۆرتێکی بانکی جیهانی دەڵێت کە نزیکەی 97 ملیۆن کەس لە جیهاندا لە ساڵی 2020 دا کەوتنە نێو خراپترین هەژارییەوە- بەو واتایەی کە ڕۆژانە کەمتر لە 2 دۆلار داهاتیان هەبووە.