Accessibility links

ئێران خوشکەزایەکی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە دەستگیردەکات


ئێران خوشکەزایەکی ڕابەری باڵای وڵاتەکە ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی بەناوی فەریدە مورادخانی دەستگیرکردووە. ئەمەش چەند مانگێک دوای بەشداریکردنی ئەو خاتوونە دێت لە ئاهەنگێکدا کە تیایدا ستایشی ژنی شای لە دەسەڵات لادراوی ئێرانی کردبوو.

برای فەریدە ،مەحموود مورادخانی و چالاکوانان ئەم هەواڵەیان بڵاوکردەوە. فەریدە مورادخانی کە وەک چالاکوانێکی دژ بە لە سێدارەدان لە ئێران ناوباونگی دەرکردووە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، بەگوێرەی گوتی مەحمودی برای کەڕۆژی یەکشەممە هەواڵەکەی بە تەلەفیزیۆنی نێودەوڵەتی ئێران راگەیاند کە بنکەکەی لە لەندەنە.

مەحموود گوتی، "ئێمە زۆر نیگەرانین. سەرەتا هەواڵمان نەبوو. ئێستا دەزانین ئەو لە زیندانی ئەڤینە لە تاران و لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی ئیتلاعاتدایە."

ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ (HRANA) ڕایگەیاند، کە لە ڕێگەی ڕۆشتنەوەدا بۆ ماڵەوە دەستگیرکراوە و پاشان هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵەکەی و پشکنیویانە و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیدا گرتووە.

هیچ وردەکارییەکی زیاتر نەبوو لەسەر ئەوەی بۆچی خوشکەزای خامنەیی لە ناکاو دەستگیرکراوە.

بەڵام بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاماژەیان بە دەرکەوتنێکی ئەو ژنە کرد لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیدا. لەو کۆنفرانسەدا، مورادخانی دەبینرێت بە پەرۆشییەوە ستایشی فەرەح دیبا، ژنی شای کۆچکردووی ئێران محەمەد ڕەزا پەهلەوی دەکات.

مورادخانی شاژنی پێشووی بە "شاژنی ئازیز" ناوهێنا و داوای لێکرد بگەرێتەوە وڵاتەکە و سەرکردایەی "نوێبوونەوەی" کلتوری ئێران بکات.

کۆنفرانسە ڤیدیۆییەکە بە بۆنەی 83هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی فەرەح سازکرابوو کە ئێستا لە پاریس دادەنیشێت.

مورادخانی کچی خوشکێکی خامنەیییە بەناوی بەدری. لە ١٩٨٠ ەکان لە خانەوەداکەی جیابووە و چوو بۆ عێراق تا لەوێ لەگەڵ پیاوەکەی عەلی تارانی کە رەخنەگرێکی رژێم بوو پێکەوە بژین.

XS
SM
MD
LG