Accessibility links

حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەلی لوبنانی کۆتایی دەهێنن بە بایکۆتکردنی حکومەت 


حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە کۆتایی بەبایکۆتەکەیان دەهێنن ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دوابەدوای ڕاوەستانی بۆ ماوەی سێ مانگ کە لەو ماوەیەدا بارودۆخی ئابوری بەرەو داڕمان رۆیشت و دراوی وڵاتەکەش بە رادەیەکی زۆر دابەزی.

ئەو گروپانەی کە پشتگیری چەند وەزیرێکی کابینەکە دەکەن و لە ئەندامانی لایەنە سیاسییە جیاوازەکان پێکهاتوون دەڵێن کە بڕیارەکە لە خواستی پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2022 ەوە سەرچاوەی گرتووە و لەپێناو سازکردنی گفتوگۆدایە لە بارەی بوژاندنەوەی ئابوریی وڵاتەکە.

ئەو گروپانە ئامادە نەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا بەشداری بکەن لەبەرئەوەی ناکۆک بوون لەسەر شێوازی مامەڵەکردنی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی تەقینەوە گەورەکەی کەناری بەیروت کە لەساڵی 2020 دا ڕوویدا و بووەهۆی گیانلەدەستدانی سەدان کەس و برینداربوونی هەزاران کەس و زیانێکی زۆری دارایی.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG