Accessibility links

هەسەدە زانیاری لە بارەی سەرچاوەی ئابووری شانەکانی داعش ئاشکرا دەکات


هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ( هەسەدە) شەوی هەینی لە ڕاگەیاندنێکدا زانیاریان لە بارەی هەندێک سەرچاوەی ئابووری شانەکانی داعش بڵاوکردەوە.

بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی هەسەدە فەرهاد شامی ئەو زانیاریانەی دەست هەسەدە کەوتوون بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند.

ئەو بەرپرسەی هەسەدە ڕایگەیاند ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین ڕاپۆرتیان لە بارەی سەرچاوە ئابوورییەکانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاو و ناوچەکانی تر پێگەیشتووە.

هەروەها گوتی" یەکێک لەو سەرچاوانە ئەوە بوو کە داعش زۆرجار لە هەندێک ناوچەی دیرەزۆر و ڕەققە بە ناوی زەکاتەوە پارەی وەرگرتووە."

لە لایەکی دیکەوە هێزە تایبەتەکانی هەسەدە بەپێی ئەو راگەیاندنەی بڵاویان کردۆتەوە، دەلێن توانیویانە سەرچاوەیەکی ئابووری داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی سەر بە تورکیا دەستنیشان بکەن.

بە وتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە، فەرهاد شامی ئەو زانیارییانەیان لەگەڵ هاوپەیماناندا تاوتوێ کردوە و دەشڵێت لەم دواییەدا چەند ڕاپۆرتێک بەدەست هەسەدە گەیشتووە بەتایبەتی لەناوچە داگیرکراوەکانی وەک سەرێکانی و گرێ سپی، لە تازەترین ڕاپۆرتدا ئەبو قەعقاع لە کە شوێنی فیرقەی ئەلحەمزە کاردەکات و هەمووان دەزانن وەک گروپێکی داعشە چەندین ئەندامی داعش لەگەڵیدا کار دەکەن، ئەم گروپە رێگایەکی قاچاخچییان لە نێوان هەرێمەکانی تیلتەمیر و زرگان سەرێکانی هەتا سەر سنووری تورکیا کردووەتەوە.

مانگی ڕابردوو هەسەدە فەرماندەیەکی داعشی بە ناوی محەمەد ئیواد دەستگیرکرد کە پیلانگێڕی هێرشەکەی سەر زیندانی حەسەکە بوو.

بەپێی زانیارییەکانی هەسەدە بە دەستگیرکردنی ئەمیری ناوبراو و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا زانیارییان لەسەر جوڵەی شانەکانی داعش دەستکەوتووە، بە تایبەتی لەسەر سەرچاوە ئابوورییەکانی داعش.

شایانی باسە یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژ بە داعش لە قۆناغی دوای بەغدا نەهێشتنی سەرچاوە ئابوورییەکانی شانەکانی داعشە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00


XS
SM
MD
LG