Accessibility links

چەند ئەندامێکی باڵای کۆنگرێس نیگەرانیەکانیان لەمەڕ سیاسەتی ئەمەریکا لە سوریا ئاراستەی سەرۆک بایدن دەکەن


چەند ئەندامێکی باڵای کۆمیتەی کاروباری دەرەوەیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک جۆو بایدن نیگەرانییان لەمەڕ سیاسەتەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەربڕیوە.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا داوایان لە سەرۆک بایدن کردووە تێکەڵکردنەوەی ڕژێمی ئەسەد بۆ ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەبێ چاکسازییەکی ماناداری کە گوزارشت لە خواستی گەلی سوریا بکات، ڕەت بکاتەوە.

ئەو ئەندامانەی کە بریتین لە باب منێندێز دیموکرات نوێنەری ویلایەتی نیوجەرسی، جیم ڕیش کۆماری نوێنەری ئایداهۆ، گرێگری میکس دیموکرات نوێنەری نیویۆرک و مایکل مککاڵ کۆماری نوێنەری تێکساس پێکەوە لە نامەکەیاندا بۆ سەرۆک بایدن نوسیویانە " بە لەبەرچاو گرتنیئەو تاوانە ترسناکانەی کە ئەسەد لە دژی خەڵکی سوریا ئەنجامی داوە، ئەمەریکا لەمێژە بەردەوام بووە لەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێت ڕژێمی سووریا دووبارە ببوژێتەوە بەبێ چاکسازییە مانادارەکانی کە لێپرسینەوە نیشان بدات و گوزارشت لە خواستی گەلی سوریا بکات. ئێمە داوا لە بەڕێوبەرایەتیەکەت دەکەین ئەو هەڵوێستە جێبەجێ بکاتەوە."

هەروەها دەشڵێن " ئێمە نیگەرانین کە ژمارەیەک لە هاوبەشە عەرەبەکانمان بەردەوامن لە زیادکردنی پەیوەندییە فەرمی و نافەرمییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەددا، لەوانەشدا دامەزراندنی ئۆفیسی دیپلۆماسی فەرمی و بڵاوبونەوەی پێشنیازی دیپلۆماسی ئاشکرا."

ئەو ئەندامە ناودارانەی کۆمیتەی کاروباری پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەکەن بەڕێوەبەرایەتی بایدن تاوتوێی لەبەرچاوگرتنی دەرەنجام بکات بۆ هەر وڵاتێک کە هەوڵ بدات ڕژێمەکەی ئەسەد ببوژێنێتەوە و دەیانەوێت هەمو وڵاتان لەوە تێبگەن ئاسایی کردنەوە یان " گەڕانەوەی ئەسەد بۆ ناو کۆمکاری عەرەب مایەی قبوڵکردن نییە."

ئەوان لە نامەکەیاندا نوسیویشیانە بێدەنگبوون لە ئاست پەیوەندی فەرمی دیپلۆماسی لەگەڵ ڕژێمی سوریا " پێشینەیەکی مەترسیدار نیشانی ئەو تاکڕەوانە دەدات کە هەوڵ دەدەن تاوانی هاوشێوەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام بدەن."

لە نامەیەکی کە لە 11 ی مانگی 1 ئاراستەی سەرۆک بایدن کراوە یاسادانەران دەڵێن زۆر گرنگە کە ڕێبازی ئەمەریکا لە سوریا لەگەڵبەهاکانی ئەمەریکادا یەکبگرێتەوە. ئەوان دەڵێن وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن بەڵێنی دا " کاتێک جۆو بایدن سەرۆکە ئێمە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە کێشە مرۆییەکان [لە سوریا] نوێ دەکەینەوە. جا لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکەت نوێکردنەوەی کاتی دیاریکراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ گەیاندنی کەلوپەلی پێداویستی مرۆیی لەو دیوی سنوور مسۆگەر کردووە و پشتیوانی سەقامگیرکردنی لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعشی فراوان کردووە، ئەم هەوڵانە تەنها نیشانە بنەرەتیەکانی ناکۆکییەکان چارەسەردەکەن و لە کۆتاییدا لەناو دەچن لە ئەگەری نەبوونی ستراتیژییەکی دیپلۆماسی بەرفراوانتر بۆ چارەسەرکردنی شەڕی ناوخۆیی زیاتر لە دە ساڵەی [سوریا]".

XS
SM
MD
LG