Accessibility links

لە بەریتانیا کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی خێزانێکی بە ڕەچەڵەک عێراقی لە ساڵی 2012، دەستگیر دەکرێت


داواکارانی گشتی لە فەرەنسا ڕایانگەیاند، پۆلیسی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە پیاوێکی لە ناوچەی دووردەستی ئالپاین دەستگیر کرد لەسەر کوشتنی خێزانێکی بەڕیتانی بە ڕەچەڵەک عێراقی لە ساڵی 2012. ئەمەش یەکێک بوو لە بەدناوترین دۆسێ دەگمەنە چارەسەرنەکراوەکانی فەڕەنسا.

داواکارانی گشتی لە ئانیسی گوتیان، دەستگیرکردنەکە رێگە بە لێکۆڵەرەکان دەدات کە لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر جموجۆڵەکانی ئەو کەسە لە کاتی کوژرانی سێ ئەندامی بنەماڵەی ئەلهێلی و پاسکیلسوارێکی ڕێبوار لە 5ی 9ی 2012دا ئەنجام بدەن.

لەو هێرشەدا سەعید ئەلهێلی و هاوسەرەکەی لەگەڵ دایکی هاوسەرەکەی بە دەستڕێژی گولە کوژران دوو کچیان کە تەمەنیان 4 ساڵ و 7 ساڵ بوو بە زیندوێتی دۆزرانەوە. لەو هێرشەدا پاسکیل سوارێک بە ناوی سیلڤاین میلەریش کوژرا هەرچەندە بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئامانجی هێرشەکە ئەو نەبووە بەڵام لەو کاتەدا لە شوێنێکی هەڵە بووەو پێوە بووە. لەو کاتەوە هەتا ئێستا چەند کەسێک بە تۆمەتی ئەو کوشتنە دەستگیر کراوە بەڵام هەتا ئێستا بە فەرمی کەس تاوانبار نەکراوە. کچەکانی کە 10 ساڵە ناسنامەیەکی جیاوازیان بۆ دانراوە بۆ پارێزگاری کردن لێیان بەم دواییانە جارێکی تر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرایەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی سەرەداوێکی بکوژەکە.



XS
SM
MD
LG