Accessibility links

تا ئێستا 164 کەس لە خۆپیشاندانەکانی کازاخستاندا کوژراون


بەرپرسانی کازاخستان دەڵێن تا ئێستا 164 کەس لە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی ڕابردوو کوژراون کە کچێکی تەمەن چوار ساڵیشیان تێدایە، هەروەها 5800 کەسیش دیکە دەستگیرکراون.

لە پێناو وەستاندنی خۆپیشاندانەکان، سەرۆک قاسم جومارت تۆکایف فەرمانی بە هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکەی کرد بە بێ ئاگادارککردنەوەی پێش وەختە و بە مەبەستی کوشتن تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن.

سەرۆکی کۆماری سۆڤیەتی پێشوو داوای هاوکاری لە ڤلادمێر پۆتنی سەرۆکیڕوسیا کرد بۆ یارمەتیدان لە دامرکانەوەی خۆپیشاندانەکاندا.

ڕوسیا و چەند ئەندامێکی تری ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی هاوبەش کە هاوپەیمانییەکی لەشکرییە بە ناردنی سوپا وەڵامیان دایەوە.

شەپۆلی خۆپیشاندانەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییەوە بوون، بەڵام بەهۆی ناڕەزاییەوە لە حوکمڕانییە توندوتیژ و دەسەڵاتخوازەکانی وڵات خۆپیشاندانەکان تەشەنەیان سەند کرد.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە گوتی کازاخستان دەسەڵاتی پاراستنی یاسا و فەرمانی پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت هەیە،

بەڵام بەشێوەیەک کە ڕێز لە مافەکانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بگرێت و هەروەها ئەو کێشانەی کە هەیانە، ئابووری و سیاسی چارەسەر بکرێن.

ئەم خۆپیشاندانە بووە هۆی ئەوەی تۆکایف کابینەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری پێشوو نورسوڵتان نەزەربایڤ وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە لە پۆستەکەی لابدات.

هەروەها دەسەڵاتداران دەستگیرکردنی کەریم ماسیمۆڤ سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیان بەتۆمەتی خیانەتی گەورە ڕاگەیاند.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG