Accessibility links

فەرمانبەرانی دادی ئێران خۆپیشاندانێکی دەگمەنیان بۆ زیادکردنی موچەکانیان ئەنجامدا


فەرمانبەران لە بەشی سیستمی دادوەری ئێران کە یەکێکە لە هەرە بەشە گرنگ و بەهێزەکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێکی کەم وێنەیان سازکرد، ناڕەزایەتیەکان بەهۆی ئەوە بوون کە حکومەتی ئێرانی داواکاری فەرمانبەرانی بۆ زیادکردنی موچەکانیانی ڕەتکردەوە.

لەم گردبوونەوەیەدا پیشەوانانی داد هاواریان دەکرد و دروشمی" ئەگەر کێشەکانیان چارەسەر نەکرێت ئەوا سیستمی داد لە کاردەخەن" یان دەوتەوە.

جێی ئاماژەی سەرۆکی ئێران ئیبراهیم رەئیسی ئەوپەڕی کۆنەپاریز کە لە مانگی 8 ی ساڵی ڕابردوودا پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتی گرتەدەست، لە ماوەی چەند هەفتەکانی کۆتایی کە لە پۆستی پێشووی وەک سەرۆکی داد کاری دەکرد پێشنیاری زیادکردنی موچەی دادوەرانی کردبوو، بەڵام حکومەتی نوێی ئێرانی کە رەئیسی سەرۆکایەتی دەکات ڕای خۆی لەو بارەیەوە گۆڕی.

خۆپیشاندانەکە دوای ئەوە هات کە میسام لەتیفی سەرۆکی رێکخراوی کاروباری ئیداری و دامەزراندن ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمان گوتی ئەو داواکاری زیادبوونی موچە ڕەتدەکاتەوە، کە توڕەیی فەرمانبەرانی دادوەری لێکەوتەوە.

وتیشی: "ئێمە نیگەرانین لە داواکاری بەرزکردنەوەی مووچەی دادوەری چونکە ئەمە دەبێتە هۆی داواکاری هەمان شت لە دەزگاکانی تردا."

سزا قورسەکانی ئەمەریکا کە لە ساڵی 2018 وە بەسەر تاراندا سەپاندوونی، کاریگەری زۆری کردۆتە سەر ئابورری ئەو وڵاتە و لەو کاتەوە هەڵئاوسان لە ئێران بە ڕێژەی لە %60 ڕووی لە هەڵکشان کردووە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG