Accessibility links

زاناکان ڕوباری بەستەڵەکی سوەیتس لە کیشوەری جەمسەری باشوور دەدۆزنەوە


تیمێکی زاناکان بە پاپۆڕ گەشتێکیان دەستپێکردوە بۆ جێگایەک گەیشتن پێی سەختە، تابتوانن زانیاری لەسەر توانا و خێرایی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بەهۆی گەرمبوونی کەش و هەواوە بزانن، کە دەبێتە هۆی توانەوەی بەستەڵەکی کیشوەری جەمسەری باشوور.

ڕۆژی 5 شەمەی رابردوو 32 زانا دەستیان بە ئەرکێک کرد، 2مانگ زیاتری پێدەچێت لە سەر پاپۆڕێکی توێژینەوەی ئەمریکا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوچەکەی گەورە ڕوباری بەستەڵەکی سوەیتسی تێدا دەتوێتەوە و دەڕژێتە ناو دەریای ئەمۆنسن.

ڕوەبارەکەی بەستەڵەک کە پانتایەکەی بەهێندەی ولایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا دەبێت، بە گەورەترین دادەنرێت. ئەگەر هەمووی لە سەدان ساڵی داهاتوودا بتوێتەوە، ئەوا ئاستی ئاوی دەریای جیهان 65 سم بەرزدەبێتەوە.

بەهۆی گرنگیەوە، وڵاتەیەکگرتوەکان و بریتانیا ئەرکێکی هاوبەشیان دەستپێکردوە بە تێچوونی 50 ملیۆن دۆلار بۆ توێژینەوە لەسەر ڕوباری سوەیتس کە دەکەوێتە بەشی نیوەی ڕۆژئاوای کیشوەری جەمسەری باشوور، لە ڕۆژهەڵاتی دورگە بڵاووەکانی ئەنتاراکتیکا، ئەو ناوچەیەی زاناکان نیگەرانیان دەربارەی هەیە.

ئانا واڵین زانای ئۆقیانووسەکان لە زانکۆی گۆتنبیرگ لە سوید ڕۆژی 4 شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەسەر پاپۆڕی Nathaniel B. Palmer بەر لەوەی بەچەند کاتژمێرێک بەندەری چیلی بەچێ‌بهێڵێت ووتی سوەیتس هۆکاری سەرەکیە، دەتوانم بڵیم دڵنیانەبوونێکی گەورەمان هەیە لە پێشبینی بۆ ئاستی ئاوی دەریا لە داهاتوودا، چوونکە ناوچەیەکی دوردەستە و گەیشتن پێی سەختە، ڕوبارەکە بەجۆرێک دروست بوە نائارامە بەم هۆیەشەوە ئێمە دەربارەی ئەمە نیگەرانین.

تێد سکامبۆس زانای بەستەڵەک لە زانکۆی کۆلۆرادۆ، لە بنکەی ماکمۆردۆ مانگی رابردوو ووتی سوەیتس نزیکەی 50 ملیار تەن بەستەڵەک ساڵانە دەخاتە دەریاوە. دامەزراوەی ڕوپێوی بریتانیا لە ئەنتراکتیکا دەڵێت ئەو ڕوبارە بەستەڵەکە بەرپرسە لە 4٪ی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکانی جیهان، دۆخی دەبێتە هۆی توانەوەی زیاتری بەستەڵەکی لە خێرابوندایە.

زانای بەستەڵەک لە زانکۆی ئۆریگن ئیرین پتیت ووتی "پێدەچێت سوەیتس بە 3 هۆکار بتوێتەوە:

یەکەم - ئاوی دەریا لە ژێرەوە دەیتوێنێتەوە

دووهەم- بەشی بەستەڵکەکەی بە خاکی ڕوبارەکەوە گیرە، لێدەبێتەوە، بۆیە لەوانیە بەشێکی زۆری بچێتە دەریاوە و دواتر بتوێتەوە.

سێهەم- بەشی پێشەوەی بەستەڵەکە لەسەر دەریا کەلێنی زۆری تێدەکەوێت.

پتیت ووتیشی مەترسیم هەیە پرسەکە لەوە خراپتر بێت، هەندێک کەلێن بەدرێژایی 10 کیلۆمەتر لە یەک ساڵدا ڕوویداوە.

پێشتر کەس نەگەشتۆتە ناوچەی ڕژانی بەستەلەکە بۆ ناو دەریا لە ژێر ئاودا. لە ساڵی 2019 واڵین لە تیمێکدا بەشداربوو ناوچەکەی دۆزیەوە لە پاپۆڕێکەوە ژێردەریایی‌یەکی ڕۆبۆتی لە ئاودا بەکارهێناوە، بەڵام لە ژێر بەستەڵەکەوە ئەوکاتە نەیتوانیوە بگاتە کەنارەکە.

دواتر تیمی واڵین 2 ژێردەریایی ڕۆبۆتی بەکارهیناوە، یەکێکیان گەورە و تایبەتە بەناوی Ran ئەوەی پێشتر لەساڵی 2019 بەکاریهێناوە، هەروەها ژێردەریایی‌یەک بێ سەرنشین بەناوی (بۆتی مکبۆت فەیس) دەتوانێت دورتر بڕواتە ژێر بەستەلەکی سوەیتس بۆ کۆکردنەوەی زانیاری.

زاناکان لە ڕێگای ژێردەریایەکانەوە دەتوانن پێوانەی پلەی گەرمای ئاو و بنی دەریا و ئەستوریی بەستەڵەکەکە بکەن. هەروەرها تەماشای کەلێنەکان بکەن و چۆن دروست دەبێت و هۆکار چیە گەورە دەبێت.

واڵین ووتی "پێدەچێت سوەیتس چیاواز بێت لە بەستەڵەکەکانی کە، تاڕادەیەک دەرەکەوێت وەک تێکەڵەیەک وایە لە کۆمەڵیک شاخی بەستەڵەک و لە ژێر فشاردا پێکەوە لکاون، بۆیە تادێت و بەڕوونی دەرەکەوێت یەک پارچەی پتەو نین لە بەستەڵەک وەک بەستەلەکەکانی دیکە تووندوتۆڵ نیە، زیاتر زبرە."

ئامێری سۆلارسکان شێرپەنجەی پێست دەستنیشان دەکات
ئامێری سۆلارسکان شێرپەنجەی پێست دەستنیشان دەکات

توێژینەوە: هۆکاری شێرپەنجەی پێستی بەناوبانگی ئوسترالیا تیشکی سەرو وەنەوشەیی خۆرە

لە چلهەمین ساڵیادی هەڵمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی بەناوبانگی پێست، توێژینەوەکان دەردەخات ژمارەیەکی زۆری کەنجانی ئوسترالیا خۆپارێزی لە تیشکی خۆر بەکارناهێنن.

لە ئوسترالیا بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بەشێرپەنجەی پێست لە جیهاندا هەیە. هەڵمەتی هوشیارکردنەوەی نوێ بە بڕی ملێۆنەها دۆلار بەهیوایە دوبارە ئەو ڕیکلامەی لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکدان بە ناوی Slip Slop Slap کراوە دوبارە دەستپێبکاتەوە.

دەنگی باڵندەی نەورەس لە ڕیکلامەکەدا بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر لەڕێگای کراسێک و کڵاوێکەوە، پەیامێکی بەردەوامی فێرکردن و هوشیارکردنەوەی بە نەوە یەک لە دوای یەکەکاندا لە ماوەی 40 ساڵ دوای بڵاوکردنەوەی داوە.

بەڵام حکومەت لەو باوەڕەدایە ڕێژەی شێرپەنجەی پێست بێئەندازە بەرزە. نەخۆشیەکە نزیکەی 1300 کەس لە ئۆسترالیا ساڵانە دەکوژێت. توێژینەوەکان دەردەخات زیاتر لە 1/4ی ئوسترالیەکان هیچ پارێزگریەک لە تەیشکی خۆر سەرو وەنەوشەیی بەکار ناهێنن.

هێزەر ووکەر لە دامەزراوەی خێرخوازی Cancer Council دەڵێت "پێویستە بە بیری نەوجەوانان بهێنریتەوە خۆر مەترسی هەیە".

هەروەها واڵکەر دەڵێت "زۆر ئەرک هەیە دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەتایبەتی لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی گەنجان، بەڵام جێی خۆشحاڵەیە گەورە تەمەنەکان پارێزگاری بەڕێژەیەکی زیاتر بەکاردێنن، دەشبێت بەردەوام ئەم مەترسیەیان وەبیربهێنرێتەوە بەتایبەتی پیاوان، لە ئوسترالیا ڕێژەی مردنی پیاوان بەهۆی شێرپەنجەی پێستەوە 2 ئەوەندەیە، ئەمەش جیاوازییەکی گەورەیە."

لە ئیستادا ئوسترالیا یەکەم هەڵمەتی نیشتمانی دژ بە شێرپەنجەی پێست لەوەتای 10 ساڵی ڕابردوو دەستپێدەکات. هانی ئوسترالیەکان دەدات لە سێبەردا بن و چاویلکەی پاراستن لە خۆر بەکاربێنن.

بەرێوبەرایەتی تەندروستی ووتی شێرپەنجەی پێست زۆرترین جۆری شێرپەنجەیە لە ئوسترالیا بڵاوە، دەکرێت بەتەواوەتی خۆتی لی بپارێزیت.

سنوقی جیهانی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە دەڵێت ئوسترالیا بەرزترین ڕێژەی تووشبوونی شێرپەنجەی پێستی لە جیهاندا هەیە، دوای ئەو نیوزیلەندا و نەرویج و دانیمارک. ئامارەکانی حکومەت پێشبینی دەکات لە ئەمساڵدا 16 هەزار تووشبوونی شێرپەنجەی پێست دەستنیشان بکرێت.

ئەنجومەنی شێرپەنجەی ئوسترالیا 3 جۆر شێرپەنجەی پێستی دەستنیشان کردوە: شێرپەنجەی خانە بنەڕەتیەکان، شێرپەنجەی خانە وشکەکانی پێست و شێرپەنجەی پێست.

سەرۆک بایدن بۆ 2 هەفتە دەستپێکردنی بەکارهێنانی هێڵی پەیوەندی 5G دوا دەخات

سەرۆکی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا جۆ بایدن ڕایگەیاند ڕێکەوتنێک لە نێوان کۆمپانیاکانی پەیوەندی بێتەل و دامەزراوە ڕێکخراوەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگەدان بە بڵاوکردنەوەی تەکنەلۆجیای 5G بێتەل لە چەند هەفتەیەکدا کراوە.

کۆمپانیای ئەتی ئێن تی و ڤڕایەزن ووتیان ئەوان کەوتنەکاری تەکنەلۆجیا نوێکە بۆ 2 هەفتە دوادەخەن دوای داوای وەزیری هاتووچۆ پیت بووتیجێج، کە ئاماژەی بە مەترسی پیشەسازی فڕۆکەوانیدا لە بڵاوکردنەوەی تەکنەلۆجیاکەی لەوانیە کاریگەری لەسەر سیستەمی هەستیاری فڕۆکە هەبێت و هەزاران گەشتی ڕۆژانە دوابخات.

ڕاگەیاندنی گەورە کۆمپانیاکانی پەیوەندی تەل و بێتەڵ ڕۆژێک دوای دوپاتکردنەوەیان بوو ئەوان خزمەتگوزاریەکە دوادەخەن. بەڵام ڕەزامەندیان لەسەر داوخستن دوای فشاری کۆشکی سپی و کۆمەڵەی فڕۆکەوانی هات و مەترسیەکانی بەریوبەرایەتی فڕینی فیدراڵی وڵاتیەکگرتوەکان هەیەتی.

سەرۆک بایدن لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی "ڕێکەوتنەکە دڵنیابوون دەدات پشێوی لە کارەکانی فڕیندا لە 2 هەفتەی داهاتوودا ڕونەدات و لەسەر ڕێگای راست بین دور لە پشێوی چالاکیەکانی فڕۆکەوانی کاتێک هەردو کۆمپانیای پەیوەندی لە 19ی مانگی یەکدا خزمەتگوزاریەکە دەست پێدەکەن."

لە نامەیەکی ئەلیکترۆنیدا بۆ کارمەندان سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤڕایەزن هانس ڤێستبرگ ووتی کۆمپانیاکە هیچ کێشەیەک پەیوەندیدار بە سەلامەتی فڕۆکەوانی بەهۆی 5Gیەوە نابینێت، سەرباری ئەمە ووتی ئامانجی بەرێوبەرایەتی فڕۆکەوانی نەهێشتنی کاتێکی سەختە بێتە ڕێگای هاتوجۆی ئاسمانی، ئەمە بە باشترین رێگا دەزانین بۆ فڕۆکەوانی و خەڵکی بە گشتی، ئەمەش کاری زیاتر دەرەخسێنێت گرفتەکان لەگەڵ کۆمەڵگای فڕۆکەوانیدا چارەسەر بکرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ووتی بووتیجێج و بەرێوەبەری بەرێوبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ستیڤ دیکسن لە بڵاوکراوەیەکدا ووتیان کۆمپانیاکان لە ڕۆژی 19ی مانگی 1 زیاتر دوای ناخەن ئەگەر کێشە بۆ سەلامەتی فڕۆکەوانی دروست نەبێت.

ئەوەی لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە، ڕێکەوتنەکە کاتی زیاترمان دەداتێ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکان لەسەر گەشتە بازرگانیەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:29 0:00


XS
SM
MD
LG