Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمریکی :ئەمەریکا کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیا


کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا رۆژی شەممە گوتی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان ئامادەن وتوێژ لە بارەی ئۆکرانیا لەگەڵ ڕوسیا بکەن سەبارەت بە شیانی ئەوەی هەردوو وڵات راهێنانی لەشکری و جێگیرکردنی موشەک لە هەرێمەکەدا قەدەغەبکەن.

لەو دەمەی بڕیارە وتوێژە گرنگەکان رۆژی دووشەممە لە جنێڤ دەست پێبکات ، هاوکات بەرپرسێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی بایدن گوتی ئەمەریکا ناخوازێت وتوێژ لەبارەی سنوردارکردنی بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمەریکا بکات یان لەسەر بارودۆخی هێزەکانی ئەمەریکا لە نێو وڵاتانی ناتۆ لە هەرێمەکەدا .

جێی ئاماژەیە سەرۆک جۆو بایدن ئاگاهیداوە و دەڵیت ڕوسیا ڕووبەڕووی دەرئەنجامی قورسی ئابوری دەبێتەوە ئەگەر سەرۆکی ڕوسی ڤلادمێر پوتن ئۆکرانیا داگیربکات.

هەر لەو بارەیەوە روسیا رۆژی یەکشەممە گوتی مۆسکۆ لە وتوێژەکانی لەسەرئۆکرانیا و ئاسایش لە ئەوروپا سازشکردنی بۆ ئەمەریکا بە دوور دەزانی و گوتیشی ڕوسیا هەتا ئێستا لە ئاماژەکانی ئەمەریکا نائۆمێدبووە .

XS
SM
MD
LG