Accessibility links

بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە گرژییەکانی ناو پەرلەمان دەکات


موحەمەد ئەبوبەکر، بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
موحەمەد ئەبوبەکر، بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت لە کۆی 329 ئەندامی پەرلەمان 325 ئەندام ئامادەی یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بوون و بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی سوێندی یاساییان خوراد.

موحەمەد ئەبوبەکر، بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانە تایبەتەکەیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئاماژەش بەوە دەکات مەحمود ئەلمەشهەدانی، کە سەرۆکایەتی ئەم یەکەمین دانیشتنەی پەرلەمانی دەکرد وەک بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان، پاش ئەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردنی کردەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی، ئیتر گرژییەکانی ناو پەرلەمان دەستیان پێکرد.

ڕەهەندەکانی ئەو گرژیانە چیین؟ ڕۆڵی ئێران چۆنە؟ چاوەڕوانییەکانیش چین بۆ ئایندەی عێراق؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە لە دەقی ئەم وتووێژەدایە لەگەڵ موحەمەد ئەبوبەکر، بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە هۆڵی پەرلەمانەوە لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەدوا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:24 0:00


XS
SM
MD
LG