Accessibility links

یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد


دوای نزیکەی سێ مانگ لەهەڵبژاردنەکان، پەرلەمانی نوێی عێراق بەیانی ڕۆژی یەکشەممە یەکەم دانیشتنی سازدەکات. لەسەرەتادا بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات، لەپاشاندا نوێنەران لەیەکەم دانیشتنی خۆیاندا سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگر هەڵدەبژێرن دواتر سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن، کە ئەو سەرۆکی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.

نوێنەرانی کوتلە سیاسییەکان بەر لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا کۆبوونەوەی جیایان ئەنجامدابوو.

ئێستا ڕەوتی سەدر گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراقە کە لە 329 کورسیدا، 73 نوێنەری هەیە.

دوای ئەوەی پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، دەبێت سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی سوننەیە و دوو جێگرەکەی کە پشکی کورد و شیعەن هەڵبژێردرێن.

سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق یەک پاکێجن و گەرچی محەمەد حەلبوسی کاندیدی سونەیە، بەڵام کورد و شیعە لەسەر سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران ڕێکنەکەوتوون.

بەپێی بڕیارە یاساییەکانی عێراق، گەر ڕێککەوتنیش نەکرێت لەسەر پۆستەکان، نابێت دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە کراوەیی بهێڵرێتەوە، بۆیە ڕەنگە ناوی "بەردەوامبوونی دانیشتن" یاخود "درێژکردنەوە" وەکو دەرەچەیەکی یاسایی بەکاربهێنن

XS
SM
MD
LG