Accessibility links

بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی حکومەتی ئیتیوپیا لانیکەم 56 کەس دەکوژرێن


دوو کارمەندی فریاگوزاری ڕۆژی شەممە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند؛ لە ناوچەی تیگرەی ئیتیوپیا لە کامپێکی ئاوارەکاندا 56 کەس کوژراون 30 کەسیش بریندار بوون کە لەناویاندا منداڵ هەیە.

کۆڵۆنێل گێتنێت ئادان وتەبێژی لەشکر و وتەبێژ بە ناوی حکومەتەوە لێجیس تۆلۆ دەستبەجێ لێدوانیان نەدا لەو بارەیەوە، بەڵام پێشتر حکومەتی ڕەتیکردبۆوە لەو شەڕەدا کە بۆ ماوەی 14 مانگە بەردەوامە لەگەڵ هێزە یاخیبووەکانی تیگرا هاوڵاتیانیان کردبێتە ئامانج.

پێشتر ڕۆژی هەینی حکومەت چەند سەرکردەیەکی بەرهەڵستکاری لە زیندان ئازادکرد و گوتیان لە پێناو ئاشتەواییدا گفتوگۆ لەگەڵ نەیارانی سیاسی دەستپێدەکەن.

ئەو کارمەندانەی فریاگوزاری وتیان کە دەسەڵاتدارە خۆجێیەکان ژمارەی کوژراوەکانیان پشتڕاستکردووەتەوە و ئەو کارمەندانە وێنەیان بۆ ڕۆیتەرز ناردووە بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و چەندین منداڵیشیان تێدایە.

یەکێک لەو کارمەندانەی فریاگوزاری کە سەردانی نەخۆشخانەی گشتیShire Suhul کردووە کە بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن گەیەندراونەتە ئەو نەخۆشخانەیە؛ دەڵێت: ئەو کامپە چەندین ژن و منداڵی بەساڵاچوو لەخۆ دەگرێت.

ئەو کارمەندە دەشڵێت: "ئەوان پێیان وتم هێرشەکان لە نیوەشەودا کران" بەتەواوی تاریک بووە و نەیانتوانی ڕابکەن."

لە مانگی 11 ی ساڵی 2020 ەوە هێزەکانی فیدڕاڵی ئیتیوپیا لە شەڕدان لەگەڵ هێزە یاخیبووەکانی تیگرەی. هەر لە دوای هەڵگیرسانی ئەو شەڕەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەواڵی دڕندەیی هەموو لایەنەکانی بڵاوکردۆتەوە، کە لەلایەن لایەنە بەشەڕهاتووەکانەوە نکۆڵی لێکراوە.

لە دوای بۆردومانە ئاسمانیەکەی18ی مانگی 10 ی ساڵی پارەوە بۆ سەر تیگرەی بە پێی بەڵگەنامەیەک کە لە لایەن دەزگا فریاگوزارییەکانەوە ئامادەکراوە و لەم هەفتەیەدا لە ڕۆیتەرزدا بڵاو کراوەتەوە، بە لایکەمەوە 146 کەس کوژراون و 213 کەسیش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG