Accessibility links

ڕاپۆرتەکان: کاریگەرییەکانی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمترە لە جۆری دێڵتا


بەپێی ڕاپۆرتە تەندروستییەکان ئۆمیکرۆن جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆڤید نۆزدە کاریگەری کەمتری هەیە بە بەراورد لەگەڵ دێلتادا، بەڵام وەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەمە بەو مانایە نییە ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەکە بە هێند وەرنەگیرێت.

جانێت دیاز گەورە کاربەدەستی بەڕێوەبەرایەتی بنکە تەندروستییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت بەپێی توێژینەوە تەندروستییەکان لە مانگی یازدەی ڕابردووەوە لە ئافریکای باشور و هۆنگ کۆنگ ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشخانە هێڵراونەتەوە کەمترن بە بەراورد بە سەروەختی کاریگەرییەکانی جۆری دێڵتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها مەترسییەکانیشی کەمترە.

بەڵام دەشڵێت هێشتا وردەکاری زانیاری تەواو لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئۆمیکرۆن لەسەر خەڵکی بەتەمەن و وەک دەڵێت هێشتا پرسیارێکی زۆر بەبێ وەڵام ماونەتەوە لەسەر ئەو کاریگەریانە.

XS
SM
MD
LG