ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری حوکمڕان لە پاکستان هەواڵی دەستنیشانکردنی یەکەم خانمی بۆ دادگای باڵای وڵاتی زۆرینە موسڵمان پشتڕاست کردەوە.
جێی ئاماژەیە کۆمسیۆنێک کە بڕیار لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی دادوەران دەدات ڕۆژی پێنجشەممە دەنگیدا بۆ ئەوەی دادوەر خاتو عایشە مالیکی تەمەن 55 ساڵان بکاتە یەکەم دادوەری ژن بۆ دادگای باڵای پاکستان بۆ یەکەمجار لە ماوەی 75 ساڵی سەربەخۆیی پاکستاندا.
لەو بارەیەوە مەلیکە بوخاری کە یاسادانەرێکی سەر بە پارتی دەسەڵاتداری پاکستانە بەناوی تەحریکی ئینساف هەروەها سکرتێری پەرلەمانی بواری یاسایە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "دانانی عایشە مالیکی وەک دادوەری دادگای باڵای پاکستان ساتەوەختێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەیە بۆ پاکستان بەوەی کە پارێزەرێکی بلیمەت و دادوەرێکی خەڵاتکراو بوەتە یەکەم دادوەر لە دادگای باڵای وڵاتەکە.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز