Accessibility links

دەیان خۆپیشاندەر و 12 پۆلیس لە خۆپیشاندانەکانی کازاخستاندا دەکوژرێن


دەسەڵاتدارانی کازاخستان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند دەیان کەس کوژراون هاوکاتی هەوڵەکانی خەڵک بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانە و ئۆفیسەکانی حکومەتی وڵاتەکە. بەلایەنی کەم 12 ئەفسەری پۆلیسیش کوژران کە یەکێکیان بە سەربڕاوی دۆزراوەتەوە.

سەڵتەنەتی ئەزیربەک، وتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند: هەوڵێک هەبوو بۆ هێرشکردنە سەر بینا حکومەییەکان لە ئەلماتی گەورەترین شاری ئەو وڵاتە، لە درانگانی شەودا بەڵام توانرا بڵاوە بە دەیان خۆپیشاندەر بکرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی هەواڵی دەوڵەت خەبار-24 ئەزیربەک ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ هەڵکوتانە سەر باڵەخانەکان دوای خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی ڕۆژی چوارشەممەی شارەکە هات، کە تیاییدا دەستبەسەر بینای شارەوانیدا گیرا و سوتێنرا.

کەناڵەکە لە زاری نووسینگەی فەرماندەیی شارەکەوە رایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە 353 ئەفسەری دیکە برینداربوون جگە لە 12 کوژراوەکە.

کازاخستان ڕووبەڕووی خراپترین خۆپیشاندانی شەقام دەبێتەوە کە ئەو وڵاتە لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردووەدا بەخۆییەوە نەبینیووە.

هاوپەیمانێتی لەشکری بە سەرکردایەتی مۆسکۆ و پەیماننامەی ئاسایشی بە کۆمەڵ، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە لەسەر داوای سەرۆک قاسم گۆمارت تۆکایڤ هێزی ئاشتی پارێزی ڕەوانەی کازاخستان کردووە، خۆپیشاندانی توند و تیژی لە کازاخستان کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە دژی بەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنی دەستی پێکرد. خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژئاوای وڵات دەستیان پێکرد بەڵام دواتر بۆ ئەلماتی و نور سوڵتانی پایتەخت بڵاوبوویەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، تۆکایڤ بەڵێنی دا ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر بۆ وەستانی ناڕەزاییەکان و بۆ ماوەی دوو هەفتە باری نائاسایی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند، ئەمەش هەردوو شاری نور سوڵتانی پایتەخت و گەورەترین شاری ئەلماتی گرتەوە، کە شەوانە قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان شارەکان و دەوروبەری ڕاگەیەنرا، حکومەتیش بەهۆی ناکۆکیەکانەوە دەستی لە کارکێشایەوە.

XS
SM
MD
LG