Accessibility links

هێرش دەکرێتە سەر ئاشتی پارێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان لە نزیک سنووری ئیسرائیل


کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشوری لوبنان و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشاندوون و کەلوپەلە فەرمیەکانیان لێ بردوون.

لە وەتای ژمارەی هێزەکانی ئاشتی پارێز لە دوای شەڕی 2006ی نێوان ئیسرائیل و گروپی چەکداری حزبوڵای لوبنانەوە لە لوبنان زیادیان کردوە، ئەم جۆرە ڕووداوانە بۆ سەر ئەو هێزانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری ئەو وڵاتە زۆرتربوون و شتێکی نامۆ نییە.

کاندیس ئەردیێل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەو هێزانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە یونیفیل ناسراون گوتی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کردوە کە بە خێرایی و بە وردی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن، هەموو ئەو کەسانەشی کە بەرپرس بوون لەو تاوانانەکەدا دادگایی بکرێن.

میدیا ناوخۆییەکان بڵاویان کردۆتەوە کە دانیشتوانی شارۆچکەی باشووری بنت جبیل ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاشتی پارێزی ئیرلەندی بوونەتەوە لە کاتێکدا کە بە گوتەی ئەو میدیایانە، هێزەکان خەریکی وێنە گرتن بوون لە خانووەکانی ئەو ناوچەیە. ڕاپۆرتەکان دەشڵێن کە هێزەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لایەن سوپای لوبنانەوە پشتیوانی نەکراون.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG