Accessibility links

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پلانی هێرشێکی موشەکی لە دێرەزۆر پوچەڵکردەوە


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پلانی هێرشێکی مووشەکی لە دێرزۆری پوچەڵکردەوە، کە لەو ناوچەیە میلیشیاکانی ئێران هەوڵ دەدەن هێرش بکەنە سەر هێزە ئاسایشییەکان و هەسەدە.

ڕۆژی سێشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە ئاژانسە جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاند کە هێزەکانیان هێرشێکی موشەکییان پوچەڵکردەوە کە کرایە سەر بنکەکەیان لە ناوچەی دێرەزۆری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

پلانی ئەو هێرشە شکستخواردووە ڕۆژێک دوای ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی دێت، هەروەها سێیەمین هێرشە بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژدا.

بەرپرسێکی پارێزگا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسەکانی هەواڵی ڕاگەیاند"دوای بینینی مووشەکی ئامادەکراو، کە وەک هەڕەشەیەکی نزیک دەبینرا، هێزەکانمان ئەو هەڕەشەیەیان پوچەڵکردەوە".

موشەکەکە لە نزیک گوندی سەوز لە ناوچەی فوراتی سەر بە شارۆچکەی دیرەزۆر ئامادەکراوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی هەسەدە لەوێ دەمێننەوە.

وتەبێژی هاوپەیمانان بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی کە ئامادەکاریان بۆ هێرشەکە کردووە نەزانراوە، بەڵام وتی: "پێمانوایە میلیشیاکانی ئێران هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانمان لە سوریا و عێراق".

لە ماوەی کەمتر لە48کاتژمێردا 3 هێرش بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجامدراون و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراق لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تێکشکێنراون .

شارەزایان پێیانوایە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا بەتایبەتی لەناحیەی دێرزور کە سنووری ڕووباری فوراتە لە نێوان هێزە هاوبەشەکان و هەسەدە لەلایەکی ترەوە لە ناوچەکانی ڕژێمی سوریا بەردەوامن لە هێرشکردن.

شارەزا دیلبرین زێلۆدەڵێت" لە ناوچەی دیرەزور شانەی نهێنی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی هەیە، ئەوان بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمەکە، کە داعش سوودی لێ وەردەگرێت".

جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی 1ی ئەم مانگە هێزەکانی هەسەدە ڕایانگەیاند و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییش دووپاتی کردەوە کە هەسەدە دەستی گرتووە بەسەر ئەو مووشەکە ئامادە کراوانەی بۆ ئەو هێرشانە لە ناوچەی دێرزۆر ئامادە کرابوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:27 0:00


XS
SM
MD
LG