Accessibility links

نزیکەی ٢٠٠ چەکداری ئۆپۆزسیۆن و حکومەت لە یەمەن کوژران


بە گوێرە سەرچاوە سەربازی و پزیشکییەکان، نزیکەی ٢٠٠ سەرباز لە پێکدادانی نوێدا لە شاری ستراتیژی مەئریب لە یەمەن کوژراون لەکاتێکدا کە قەیرانی حەوت ساڵەی وڵاتەکە بەردەوامە.

سەرچاوەکانی نەخۆشخانە بە ئاژانسی AFP یان راگەیاندووە کە زیاتر لە ١٢٥ چەکداری حوسی کوژراون لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا لەلایەن عەرەبستانی سعودییە و هاوپەیمانەکانی و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی لایەنگری حکومەت لە هەردوو پارێزگای شابوا و ئەلبەیدا کە هاوو سنووری مەئریبن.

بە گوێرەی حکومەتی یەمەن، ٧٠ چەکداری هێزەکانی سەر بە حکومەت کە سعودییە پاڵپشتیان کوژراون. پێکدادانەکان رۆژی سێ شەممە روویاندا.

نزیکەی حەوت ساڵە، سعودییە و هاوپەیمانەکانی پاڵپشتی هێزەکانی حکومەتی یەمەن دەکەن دژی حوسییەکان کە ئێران پاڵپشتیان دەکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەم ململانێیە بۆتەهۆی ئاوەرەبوونی ملیۆنەها کەس و دروستکردنی خراپترین قەیرانی مرۆیی.

حوسییەکان رۆژی دووشەممە رایانگەیاند کە کەشتییەکی سەربازیان گرتووە کە ئاڵای ئیماراتی لەسەر بووە. هێزەکانی هاوپەیمانێتییەکە گوتی کە کەشتییەکە کەلوپەلی پزیشکی هەڵگرتبوو.

مانگی نۆ، حوسییەکانی هەوڵەکانیان بۆ کردنی شاری مەئریب چڕکردەوە کە پایتەختی هەرێمێکە لە باکوری وڵاتەکە و دواین ناوچەی باکوورە بە دەستی هێزەکانی نزیک حکومەتەوە.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، هێرشە ئاسمانییەکانی سعودییە چرتر بۆتەوە لەکاتێکدا حوسییەکان هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی زیاتریان بۆسەر سعودییەی هاوسنوور ئەنجامداوە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG