داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ پێشوازی لەو سەرنجانەی ئەمەریکا دەکەن سەبارەت بە ڕەفتارەکانی چین لە هەردوو ناوچەی تبت وشینجیانگ.
داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ڕەنگە هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە کاریگەری هەبووبێت لە زیادبوونی فشارەکان لەسەر چین.
جێی ئاماژەیە داکۆکیکاران دەڵێن یاسایەک و بایکۆتکردن و هەروەها دانانی کاربەدەستێکی حکومەتی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا سەرجەم ئەمانە پێداگری ئەمەریکای زیادکرد بەرامبەر هەرێمە نائارامەکانی چین.
موسڵمانان و دانیشتوانی نەژادی یوگۆر لە هەرێمی شینجیانگ لە باکوری ڕۆژئاوای چین، هەروەها نەژادی تبتی لە هەرێمی هیمالایەی چینی بە درێژایی نیو سەدەی ڕابردوو لەگەڵ حکومەتی کۆمۆنیستی چین لەسەر ئازادی پەرستش و بیروڕای ئاینی و پیشاندانی کەلتوری ڕەسەنی خۆیان لە ناکۆکیدابوون.
شیانی باسە لە کۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن هاوردەکردنی سەرجەم کەلوپەلەکانی لە هەرێمی شینگیانگی چینەوە قەدەغە کرد، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ نیگەرانیەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە ناچارکردنی خەڵکی ئەو هەرێمە بە کارکردنی زۆرەملێ.
چەندین حکومەتی بیانی لەگەڵ داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن چین زیاتر لە یەک ملیۆن یوگۆری ناردووە بۆ ئۆردوگاکانی دەستبەسەرکردن.
چینیش ئەمە وەک "ناوەندەکانی پەروەردەی پیشەیی" ناوی دەبات، بە ئامانجی وەستاندنی بڵاوبوونەوەی توندڕەوی ئایینی و هێرشە تیرۆریستییەکان.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا