Accessibility links

یەمەن: حوسییەکان دەست بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگردا دەگرن کە سعودییەکان دەڵێن کەلوپەلی پزیشکی هەڵگرتووە


هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی سعودییە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند گروپی چەکدارانی حوسی هاوپەیمانی ئێران کە کۆنترۆڵی زۆربەی باکووری یەمەنی کردووە، دەستی بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگردا گرت کە کەلوپەل و دەرمانی پزیشکی هەڵگرتبوو و ئاڵای ئیماراتی هەڵکردبوو لە بەندەری حودیدەی ڕۆژئاوای یەمەن.

وتەبێژی سەربازی حوسیەکان، دەست بەسەرداگرتنی کەشتییە بارهەڵگرەکەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام وتی کە کەلوپەلی سەربازی هەڵگرتووە و بە " هەڕەشە و دوژمنکاریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری گەلی یەمەنی لە قەڵەمیدا"

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە لە زاری گوتەبێژی هاوپەیمانی لیوا تورکی ئەلمالکیەوە گوتی کەشتییەکە بەرەو بەندەری جیزانی سعودیە دەڕۆشت کە لە باکوری یەمەنەوە لە دوورگەی دەریای سوورەوە بەڕێکەوتبوو لە سۆکۆترا کاتێک لە نیوە شەودا دەستی بەسەردا گیرا.

عەرەبستانی سعودیە سەرکردایەتی هاوپەیمانێتییەکی سەربازی دەکات کە زیاتر لە شەش ساڵە شەڕی حووسییەکان دەکات.

هاوپەیمانێتییەکە حوسیەکانی تۆمەتبارکردووە بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی دەریاییەکان لە جیهاندا کە بەرەو کەنالی سوێس بەڕێوەدەبرێت.

ئۆپراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) لە درەگانێکی ڕۆژی یەکشەممەدا ڕایگەیاند کە هەواڵی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییەکی نزیک بەندەری ڕەس عیسای یەمەن پێگەیشتووە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەوڵە ڕوون نیە کە ئایا هێرشەکە هەمان هێرش بووە یان نا.

ئەمە دواین هێرشە لە وەتای کۆتایی ساڵی 2019 لە نزیک ڕەس عیسا ڕوو بدات، کاتێک حووسییەکان دەستیان بەسەر کەشتییەکی عەرەبستانی سعودییە و دوو کەشتی کۆریای باشووردا گرت.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG