Accessibility links

دوا ماڵئاوایی لە تەرمی ڕێبەری ئازادی و دژ بە نەژادپەرستی ئافریکای باشوور دەکرێت


سەرۆکی ئافریکای باشوور سیریل ڕامافۆسا مەرگی سەرۆکی مەترانی کۆچکردوو دێسمۆند توتوی بەرزنرخاند و بە " زادگەی ئەخلاقی ئێمە و ویژدانی نیشتیمانی"ی وێنای کرد. ئافریکای باشور ڕۆژی شەممە لە پرسەیەکی فەرمی دا ماڵئاوایی لە پاڵەوانی شەڕی دژ بە نەژادپەرستی (ئاپارتاید) کرد.

ڕامافۆسا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "باوکە کۆچکردووەکەمان تێکۆشەرێک بوو لە پێناو ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی و ئاشتیدا، نەک تەنها لە ئافریکای باشوور، ئەو وڵاتەی کە تێیدا لەدایک بووە، بەڵکو لە هەموو جیهاندا." لە کڵێسای سانت جۆرج لە کەیپ تاون توتو بۆ چەندین ساڵ دژی ستەمکاری نەژادپەرستی هاتە دەنگ.

پاشان سەرۆک ئاڵای نەتەوەیی ڕادەستی هاوژینی توتو کرد کە ناوی (نۆمالێزو لیا)یە و ناسراو بە (ماما لیا). توتو کە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بوو بۆ ساڵی 1984 لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی فەرمانڕەوایی کەمینەی سپی پێستەکان بە شێوازێکی ناتوندوتیژانە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هاوژینەکەی لە ڕیزی پێشەوە لەسەر کورسییەکی بزاوت دانیشتبوو شاڵێکی ئەرخەوانی دابوو بە شانیدا کە هەمان ڕەنگی پۆشتە ئاینیەکەی هاوسەرەکەی بوو. ڕاماپۆشاش بۆینباخێکی هاوشێوەی (توتو) ی لە مل کردبوو.

کەیپ تاون، ئەو شارەی کە توتو زۆربەی ژیانی تیادا بەڕێکرد، هەر لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە لە کەشێکی باراناویدا ماتەمگیڕان کۆبونەتەوە بۆ دوا ماڵئاواییکردن لێی.

خۆر بە گەشاوەیی دەرکەوت، لەو شوێنەدا شەش مەتڕان کە پۆشاکی سپییان پۆشیبوو تابووتەکەیان لە کڵێساکە دەرهێنا بەرەو ماتەمگێڕی.

تەرمەکەی توتو دەسوتێنرێت و خۆڵەمێشەکەی لە پشت بڵندگۆی کڵێساکەوە لە مەراسیمێکی تایبەتدا دەنێژرێت.

مەتڕانی خانەنشین مایکڵ نۆتال کە ساڵانێکی زۆر وەک جێگری توتو خزمەتی کردووە، گوتی "ئەو کەسێکی کورتە باڵا بوو وەک جەستە بەڵام ئەو لە ڕووی ئەخلاقی و روحییەوە کەسێکی هێجگار گەورەبوو."

پۆستەرەکانی بە هەمان ئەندازەی باڵای توتو و دەستەکانی لەسەریەک داناون چاپکراون و لە دەرەوەی کەنیسەکە دانراون، لەو شوێنەی کە ژمارەی نوێژخوانان بەپێی ڕێنماییەکانی COVID-19 سنوردار کرابوون.

سەرۆکی قەشەی کانتەربری جەستن وێڵبی کە سەرکردایەتی تائیفەیەکی ئاینی ئەنگلیکان دەکات لە نامەیەکی تۆمارکراودا گوتی: "خەڵک گوتیان" کاتێک ئێمە لە تاریکیدا بووین، ڕوناکی دەهێنا" و بووەهۆی ڕووناکی بۆ وڵاتانی جیهان کە تێدەکۆشن دژی ترس و شەڕ و چەوسانەوە."

ئەندامانی خێزانی توتو بە ڕوونی دیاربوو کە خەمبار بوون. کچەکەی، قەشە نۆنتۆمبی نئۆومی توتو، سوپاسگوزاری ئەو پشتیوانییە بوون بۆ ڕێوڕەسمی ماتەمینییەکە و بۆ ماوەیەکی کەم بەهۆی سۆز و خەمبارییەکەیەوە بە دڵێکی پڕەوە قسەی کرد.

گەلی پەلکەزێڕینە

توتو بە شێوەیەکی بەرفراوانلە نێوان دابەشکارییە ئیتنیکی و کولتورییەکانی ئافریکای باشووردا بەهۆی نەزاهەی ئەخلاقییەوە هێجگار ڕێزی لێدەگیرا. هەرگیز لە شەڕکردن لە پێناو ڕوانینەکەی بۆ "گەلی پەلکەزێڕین" نەوەستا کە هەموو ڕەگەزەکانی دوای ئاپارتایدی باشووری ئافریکا توانیان بە خۆشی و کامەرانی تیایدا بژین.

سەدان کەس هەر لە ڕۆژی پێنج شەممە و هەینییەوە ڕیزیان بەستبوو بۆ شکۆدارکردنی مەراسیمی ماتەمینیەکە لە کاتێکدا تەرمەکەی لە کڵێساکەدا لە دۆخێکی باشدا مابۆوە.

توتو وەک سەرۆک قەشەکانی ئەنگلیکان لە کەیپ تاون؛ سانت جۆرجی گۆڕی بۆ"کڵێسەی خەڵک"، وەک پەناگایەک بۆ چالاکوانانی دژە ئاپارتاید لە ماوەی ئاژاوەگێڕییەکانی ساڵانی 1980 و 1990 کان دا کاتێک هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە بزوتنەوەی دیموکراسی جەماوەریان سەرکوت دەکرد.

قەرەباڵغییەکی بچووک بە ئەندازەی نزیکەی 100 کەس بۆ ئەو کۆڕە ماتەمینییە لە Grand Parade لە شاشە گەورەکەوە دەردەکەون، بەرامبەر هۆڵی شار کە لەوێدا توتو چووە پاڵ نیلسۆن ماندێلا کاتێک یەکەم وتاری دوای ئازادبوونی لە زیندان پێشکەش کرد.

ئێمە هاتووین بۆ شکۆدارکردنی ماتەمینی توتوی باوکمان. ماما ڤیلای تەمەن 54 ساڵە کە ڕاستە فاریایەکە بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد کە گوزارشتە لە باوەڕەکەی خۆی، وتی: ئێمە باوکمان خۆش دەوێت، کە فێری خۆشەویستی و یەکڕیزی و هاوڕێزی کردین."

ماندێلا کە بوو بە یەکەم سەرۆکی ئەو وڵاتە پاش سەردەمی ئاپارتاید و لە مانگی 12 ی ساڵی 2013 دا کۆچی دوایی کرد، جارێک سەبارەت بە هاوڕێکەی وتبووی: "هەندێک جار توندە، زۆرجار نەرمونیانە، هەرگیز ناترسێت و بە دەگمەن گاڵتە و قسەی خۆش ناکات، هەمیشە دەنگی دێسمۆند توتو دەنگی بێ دەنگەکان دەبێت.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG