Accessibility links

فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان: لە ساڵی 2021دا 45 ڕۆژنامەوان لە جیهاندا کوژراون


فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2021دا 45 ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان کوژراون.

فیدڕاسیۆنەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو ژمارەیە بە بەراود بە ساڵانی ڕابردوو کەمترە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی IFJدا هاتووە: "کەمبوونەوەی ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسانی دڵخۆشیەک دەبەخشێت، بەڵام ئەو دڵخۆشیە نیە لە ئاست ئەو توندوتیژییە بەردەوامانەی بەرامبەر ڕۆژنامەوانان لە جیهاندا دەکرێت".

ئەفغانستان لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە لە کوژرانی ڕۆژنامەوانان کە لە ساڵی 2021دا 9 ڕۆژنامەوان کوژراوان، مەکسیک لە پلەی دووەمدایە و 8 ڕۆژنامەوان لەو ساڵەدا کوژراون، دوای ئەوەش هیندستان دێت کە 4 ڕۆژنامەوان کوژراون.

فیدڕاسیۆنەکە ڕاشیگەیاند کە زۆربەی ئەو ڕاگەیاندکارانە بە هۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەو وڵاتانەدا کوژراون.

سکرتێری IFJ ئەنتۆنی بیلانگەر ڕایگەیاند: ئەوان پشتگیری لە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لەسەر پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و بەرگریکردن لە ڕۆژنامەوانان.

دوو هەفتە لەمەوبەر ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور (RSF) ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2021دا 46 ڕۆژنامەنووس کوژراون.

XS
SM
MD
LG