Accessibility links

تورکیا بۆردومانی قورسی ناوچەکانی زرگان و تەلتەمەر دەکات و 3 هاوڵاتی سڤیل گیان لەدەستدەدەن


سوپای تورکیا و چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ناوچەکانی زرگان و تەلتەمەریان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەی تەلتەمەر ژمارەیەک قوربانی لێکەوتۆتەوە کە لەناویاندا منداڵێک هەیە.

ئەحمەد سمعێلا، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی خۆجێیی لە تەلتەمیر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند :بەپێی راپۆرتەکان هاوڵاتی جومانە نیهات و جەواهیر موسا نیهات و منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ بە ناوی ئیلام عەلی عیسا لە ئەنجامی تەقینەوەکانی ناوچەی زرگان و تیلتەمەر کوژراون و پێنج هاوڵاتی سڤیلی دیکەش برینداربوون.

ئەو ناوچەیەی کە بەردەوام لەلایەن تورکیاوە دەکرێتە ئامانج و دەکەوێتە سەرهێڵی جیاکەرەوەی نێوان هەسەدە و سوپای تورک، ئەو ناوچەیە بەشێکە لەو رێککەوتنەی لە نێوان تورکیا ڕووسیادا واژۆکراوە.

ئەحمەد جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕۆژانە ئەو بۆردوومانانە لەبەر چاوی هێزەکانی ڕوسیا ئەنجام دەدرێن و هیچ هەڵوێستێکیان نیە".

لە لایەکی دیکەوە سوپای تورک لە ڕۆژی پێنج شەممەوە تا ئێوارەی ڕۆژی دواتر ناوچەی ڕۆژئاوای عەین عیسای لەسەر ڕێگای ئێم 4ی کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، 60 تۆپ ئاڕاستەی گوندەکانی فەتاسا و سەفەویە کراون کە لە ئەنجامدا، گۆندنشینان ناچار بوو بەرەو عەین عیسا هەڵبێن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هەسەدە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە لەو ناوچەیە، بەڵام موڵک و ماڵی گوندنشینان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:11 0:00


XS
SM
MD
LG