Accessibility links

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت سێ کەسی بە تاوانی هێرشێکی کوشندە، لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کوشتووە


سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سێ کەسی کوشتووە کە دەستیان هەبووە لە هێرشێکی کوشندەی کە دوو ئەندامی سوپاکەیانی تێدا کوژرا لە سیستان – بەلوچستانی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

لە 26 ی مانگی 12، سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو دوو ئەندامی لەو ئوستانەی نزیک سنووری پاکستان " لە پێکدادانێکدا لەگەڵ گروپێکی چەتەی چەکداردا" کوژراون، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بڵاو بکاتەوە.

ڕۆژی هەینی سوپاکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی سپا نیوز بڵاوکراوەتەوە دەڵێت لە ئۆپەراسیۆنێکی چاوەڕوان نەکراودا " ئەوانەی دەستیان هەبوو لەو تاوانە،کرانە ئامانج و کوژران".

بەبێ ئەوەی زانیاری ڕوون بخاتە ڕوو دەشڵێتگومانبارەکان کاریان لەسەر " تێکدانی ئاشتی و ئاسایشی دانیشتوان کردووە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە."

ئوستانی سیتان-بەلوچستان دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان و شوێنێکی سەرەکیی پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسیشی ئێران و گروپە چەکدارەکانە.

ئەم پێکدادانانە زۆربەیجار لەگەڵ قاچاخچییەکان و هەروەها جوداخوازە کەمینە بەلوچەکان یان گروپە توندڕەوەکاندا ڕوودەدات.




XS
SM
MD
LG