Accessibility links

ئێران دەڵێت سێ ئامێری لێکۆڵینەوە ڕەوانەی واڵایی ئاسمان دەکات


وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئێران سەکۆی هەڵدانی سەتەلایتی بەکارهێناوە لە ناردنی سێ ئامێری توێژینەوە بۆ واڵایی ئاسمان، ئەمەش لە کاتێکدایە گفتوگۆ ناراستەوخۆکانی ئەمەریکا و ئێران لە نەمسا بەڕێوەدەچن لە پێناو زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015. بەڵام ڕوونکردنەوەی زیاتری سەبارەت بە گەیشتنی ئامێرەکان بۆ واڵایی نەخستەڕوو.

ئێران کە یەکێکە لەو وڵاتانەی خاوەنی گەورەترین بەرنامەی مووشەکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە تووشی چەندین هەڵدانی سەتەلایتی دەستکردی شکستخواردوو بووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ئەحمەد حوسێنی گوتی سەکۆی هەڵدانیسەتەلایتی سیمۆرغ کە ناوی بە "فینیکس" وەرگێڕدراوە، سێ ئامێری توێژینەوەکەی بە بەرزایی 470 کیلۆمەتر دەست پێکردووە. بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

حوسێنی لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران گوتی ئەو ئامانجانەی کە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەن لەم هەڵدانەدا بەدەستهاتوون. گوتیشی ئەمە وەک دەستپێکێکی سەرەتایی ئەنجام درا پشتیوان بە خوا، بەم نزیکانە دەست بەکارێکی کرداریمان دەکەین.

ڕاگەیاندنی هەڵدانی ئەوئامێرانە بۆ واڵایی لە ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتێکدا دێت کە تاران و واشنتۆن لە ڤیەننا گفتوگۆی ناراستەوخۆ ئەنجام دەدەن لە هەوڵێکدا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهان کە لە ساڵی 2018 دانۆڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکاوە لێی کشایەوە.

ئەمەریکا لە ساڵی 2019دا سزای بەسەر ئاژانسی ئاسمانی مەدەنی ئێران و دوو ڕێکخراوی توێژینەوەدا سەپاند و ڕایگەیاند کە بۆ بەهێزکردنی بەرنامەی مووشەکی بالستیکی تاران بەکار دەهێنرێن.

تارانیش ڕەتی دەکاتەوە کە ئەم جۆرە چالاکییە بۆ پەردە پۆشکردنی گەشەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی بێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG