سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بێنت ڕۆژی سێشەممە گوتی لە دژی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باشی ناوکی نیە لە نێوان ئێران و زلهێزانی جیهاندا، بەڵام نەفتالی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێستای ناوکی کە ئەو دەرئەنجامەی لێبکەوێتەوە کە خۆی باسی لێوەدەکات.
ئەم لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژێک دوای ئەوە بوو کە دانوستانکارانی ئێران و 5 وڵاتانی زلهێزانی جیهان لە ڤیەننا دەستیان بە وتوێژەکان کردەوە، بە مەبەستی زیندووکردنەوەی رێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 .
نەفتالی بێنیت دووپاتیکردەوە کە ئیسرائیل پابەندی هیچ رێکەوتنێک نییە کە بوار بۆ ئێران بڕەخسێنێت مانۆڕی لەشکری ئەنجام بدات.
هاوکات نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نکۆڵی لەو ئیدعایانەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵات بنجامین نەتەنیاهو کرد کە گوتبووی نەفتالی لەگەڵ هاوپەیمانی سەرەکی وڵات پەیوەست بە نیازە لەشکریەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێراندا ڕاشکاو دەبێت.
ڕۆژی دووشەممە ئێران و ئەمەریکا لە ڤیەننا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان دەستپێکردەوە لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران، کە سەرنجی زیاتر لەسەر هەڵگرتنی سزاکان ئەمەریکا بوو ، سەرەڕای ئەوەش ڕەخنەگران بەرەو پێشچوونێکی کەم لە وەستانی چالاکییە ناوکییەکانی ئێراندا دەبینن.