Accessibility links

کەسێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر بارەگایەکی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ


HDP headquarters attacked
HDP headquarters attacked

میدیاکانی تورکیا دەڵێن پۆلیسی تورکیا ڕۆژی سێشەممە پیاوێکیان دەستبەسەر کردووە کە بە چەقۆ پەلاماری لقێکی پارتی هەدەپەی لە ئیستەنبول داوە و کەسێکی بریندارکردووە.

ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی سەبارەت بە هێرشەکە دەڵیت هێرش بەرەکە بە چەقۆ هەڵیکوتاوەتە سەر ئۆفیسی هەدەپە و هەڕەشەی کوشتنی لە هەموو ئەوانەی کردووە کە نێو ئۆفیسەکەدا بوون بەرلەوەی کەسێک بە چەقۆ برینداربکات.

جێی ئاماژەیە دەستبەجێ هیچ لێدوانیک لەو بارەیەوە لەلایەن بەرپرسانی هەدەپەوە ڕانەگەیەندراوە. ئەمە دووەم هێرشە لە مساڵدا بکرێتە سەر ئۆفیسی هەدەپە لە تورکیا.

هەدەپە کە بە دووەم گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆن دادەنرێت لە پەرلەمانی تورکیادا، بە ئەندازەیەکی زۆر کەوتوەتە بەر ڕێکاری توند لەلایەن لایەنگرانی حکومەتی تورکیاوە.

تورکیا ئەندامانی هەدەپە تۆمەتباردەکات بە پشتیوانیکردنی گروپی ملیتانی کوردی قەدەغەکراو، هاوکات سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئوردوگان ئەندامانی هەدەپەی بە تیرۆریست لە قەڵم داوە.

XS
SM
MD
LG