Accessibility links

ڕوسیا یەکێک لە ناودارترین ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکە دادەخات


دادگای باڵای روسیا رۆژی سێشەممە فرمانیدا بە داخستنی یەکێک لە دێرینترین و ناودارترین رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەدا، ئەو هەنگاوەش توڕەیی گشتی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێت.

ئەم فرمانەی دادگای باڵا نوێترین هەنگاوە بە درێژایی چەند مانگەی سەرکوتکردنی بەردەوام بۆ سەر چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی میدیای سەربەخۆ و هەروەها ئۆپۆزیسیۆن.

جێی ئاماژەیە ئۆفیسی داواکاری گشتی روسیا لە مانگی ڕابردوودا داوای لە دادگای باڵای روسیا کرد مۆڵەتی یاسایی کارکردنی گروپی مێمۆریەڵ هەڵبوەشێنێتەوە، کە گروپێکی نێودەوڵەتیە بۆ مافەکانی مرۆڤ.

رێکخراوەکە بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە سەرکوتکردنی سیاسی لە سەروەختی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا ناوبانگی دەرکردوە. ئێستا ڕێخراوی مێمۆریەڵ پتر لە 50 گروپی بچووک لە روسیا و لە دەرەوەی روسیا لە خۆدەگرێت.

دادگای باڵای روسیا ڕێکخراوی مێمۆریەڵی تۆمەتبارکردوە بە وێناکردنی ناڕاست و چەواشەکاری سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و بە دەوڵەتێکی تێرۆریستی وسفی کردبوو.

XS
SM
MD
LG