Accessibility links

دوو برای ئەفغانی لە ئەڵمانیا خوشکەکەیان دەکوژن


داواکاری گشتی ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە گوتیان دوو برای ئەفغانیان بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەیان لە مانگی 7 ی ئەمساڵدا تۆمەتبارکردووە، وەک دەڵین گوایە ئەو دوو برا ئەفغانیانە ویستویانە سزای خوشکەکەیان بدەن بەهۆی ئەوەی خوشکەکەیان ویستویەتی شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی بژیت.

جێی ئاماژەیە ئەو دوو برا ئەفغانیە تۆمەتبارکراون بە تەفرەدانی خوشکە تەمەن 34 ساڵانەکەیان و داوایان لێکردووە بێت بۆ شاری بەرلین و لەوێ چاویان پێی بکەویت، هەر کە خوشکەکەیان دەگاتە لای براکانی دواتر خنکاندویانە و گەرویان بڕیوە.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا لە بەرلین هەردوو برای کچەکەیان بە کوشتنی خوشکەکەیان تۆمەتبارکرد و گوتیشیان دوو برا ئەفغانییەکە دوای کوشتنی خوشکەکەیان تەرمەکەیان خستوەتە نێو سندوقێک بە شەمەندەفەر بردویانە بۆ هەرێمی باڤاریا و پاشان بە تەکسی بردویانە بۆ شوێنێک لە نزیک ماڵی برا گەورەکەیان بۆ ئەوەی لەوێ بینێژن.

XS
SM
MD
LG