Accessibility links

پۆتن دەڵێت بیر لە بژاردەی تر دەکاتەوە ئەگەر ڕۆژئاوا داواکارییەکانی ئاسایشی جێبەجێ نەکات


سەرۆکی روسیا ڤلادمێر پوتن دەڵێت تاوتوێی چەندان بژاردەی دیکە دەکات ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا داواکاریەکانی مۆسکۆ جێبەجێ نەکەن سەبارەت بە پێدانی دڵنیایی ئاسایشی بە مۆسکۆ، ئەمەش لە سەروبەندی هەڵکشانی گرژیەکاندایە بەهۆی جێگیرکردنی هێزێکی زۆری روسیایی لە نزیک سنوری ئۆکرانیا.

جێی ئاماژەیە لە دەمێکی پێشوەختی ئەم مانگەدا مۆسکۆ بەرنوسی بەڵگەنامەی ئاسایشی پێشکەش کردوو تێیدا داوا لە هاوپەیمانی ناتۆ دەکات کۆتایی بە فرابوونی خۆی بەرەو رۆژهەڵاتی روسیا بهێنێت، هەروەها ناتۆ کۆتایی بە هاریکاری لەشکری لەگەڵ ئۆکرانیا و گورجستان بهێنێت .

پوتن لە میانەی وتەکانیدا لە کۆنفراسی ساڵانەی ڕۆژنامەوانی لە هەفتەی ڕابردوودا هانی وڵاتانی ڕۆژئاوایدا دەست بەجێ ئەو داواکاریانەی مۆسکۆ جێبەجێ بکەن و تێدا مۆسکۆ لیستێکی گازندەی سەبارەت بە ئۆکرانیا و هاوپەیمانی ناتۆ پێشکەش کرد.

سەرۆکی روسیا پوتن ئاگاهیدا و گوتی مۆسکۆ دەبێت ڕێکاری گونجاو بگرێتەبەر ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا لە ڕەفتاری شەڕەنگێزانەیان لە نزیک وڵاتەکەیان بەردەوام بن.

XS
SM
MD
LG