Accessibility links

تورکیا لێکۆڵینەوە لە ستافێکی شارەوانی ئەستەنبوڵ دەکات لەسەر پەیوەندییان بە گروپێکی میلیتانەوە


تورکیا دەستی بە لێکۆڵینەوە لە سەدان کارمەندی شارەوانی ئەستەنبوڵ کردووە، کە ئۆپزیسیۆن بەڕێوەی دەبات، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە گروپێکی ملیتانەوە.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی تورکیا ڕەخنەی توندی لەلایەن شارەداری ئەستەنبوڵ لێکەوتەوە بەهۆی وەک دەڵێت شێوازی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکە.

جێی ئاماژەیە شارەداری ئەستەنبول ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەر بە پارتی سەرەکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا جەهەپە بە شیانی بەرهەڵستکارێک لە بەرامبەر سەرۆک رەجەب تەیب ئۆردوگان لێی دەڕوانێت.

لە وەتای هەوڵی کوودەتا شکست خواردوەکەی ساڵی 2016 وە لە تورکیا ، حکومەتەکەی ئۆردوگان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەیان هەزار هاوڵاتی کردوە و دادگایی کراون، کە بە بوونی پەیوەندیان بە گروپێکی ملیتانانەوە تۆمەتباردەکرێن.

ئەم ڕێکارانەی تورکیاش لە میانەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند دێن کە داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن سەرۆکی تورکیا وەک بیانویەک بەکاری دێنێت بۆ سەرکوتکردنی جوداخوازان.

XS
SM
MD
LG